
وتاری ئەحمەد شەرع لە میانەی کۆنگرەی نیشتمانی سووریا
ئاڤا نیوز
بەبێ بەشداریی حیزب و لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا کۆتاییهات و جەختکرایەوە کە هەر گرووپێک لە دەرەوەی دامەزراوەکان بمێنێتەوە بە "گرووپی دەرەوەی یاسا" هەژمار دەکرێت، ئیدارەی خۆسەری ڕۆژئاوای کوردستانیش ڕایگەیاند، پابەندی ڕاسپاردەکانی کۆنگرەکە نابێت.
وێنە گەورەکە: بە بەشداریی 600 کەسایەتی لە پارێزگا جیاوازەکان، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە کۆشکی کۆماری لە دیمەشق، کۆنگرەی نیشتمانی سووریا دەستی بەکارەکانی کرد و ئێوارەی ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەکە کۆتاییهات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕاگەیێنراوی کۆتایی کۆنگرەی نیشتمانی سووریا لە 18 خاڵ پێکهاتووە و دەبن بە بنەما بۆ حکومڕانی داهاتوویی سووریا، دیارترین خاڵەکانیشی بریتیین:
- پاراستنی یەکێتیی خاکی کۆماری عەرەبی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەموو پارچەکردن و دابەشکارییەکی خاکی وڵات یان دەستبەرداربوون لەهەر بەشێکی.
- بوونی چەک تەنیا لە دەستی دەوڵەت دەبێت و بونیادنانی سوپایەکی نیشتیمانی، هەر گرووپێکی چەکدار لە دەرەوەی دامەزراوە فەرمییەکان هەبێت بە گرووپی دەرەوەی یاسا هەژماردەکرێت.
- لەشکرکێشی ئیسرائیل بۆسەر خاکی سووریا سەرکۆنە دەکەین، داوای دەستبەجێ کشانەوەی ئیسرائیل دەکەین.
- لە ڕاگەیاندنی (دەستووری کاتی، لیژنەی نوسینەوەی دەستووری هەمیشەیی، پێکهێنانی ئەنجوومەنی یاسادانانی کاتی) پەلە بکرێت، بە جۆرێک بنەماکانی دادپەروەریی و ئازادیی و یەکسانی بەهێزتر بکات.
- ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ، پشتیوانی ڕۆڵی ئافرەتان لە هەموو بوارەکان، پارێزگاری لە مافی منداڵان و بەهێزکردنی ڕۆڵی گەنجان لە دەوڵەت و کۆمەڵگادا.
- بەهێزکردنی بنەمای پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانی سووریا و ڕەتکردنەوەی هەموو جیاکارییەک لەسەر بنەمای ڕەچەڵەک و مەزهەب و ئاین.
- داوای هەڵگرتنی سزاکانی سووریا دەکەین.
- بەدیهێنانی گەشەپێدانی سیاسیی بەجۆرێک گەرەنتی بەشداریی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا بکات.
- چاکسازیی لە دامەزراوەکان و بەئەلیکترۆنییکردنی کاروبارەکان.
- گەشەپێدانی ئابووری و کەرتەکانی کشتوکاڵ و پیشەسازیی و هاندانی وەبەرهێنان و پاراستنی مافەکانی وەبەرهێنەر.
بە تەنیشت ئەم بابەتە: ئیدارەی خۆسەری هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ڕاگەیێنراوێکدا دەڵێت، "کۆنگرەی نیشتیمانی سووریا بەو شێوەیەی ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، جێگەی نیگەرانییە و دوورە لە هەموو ئەو چاوەڕوانییانەی سوورییەکان هەیانبوو، ئەمڕۆش نوێنەرانی ڕاستەقینەی گەل لەو کۆنگرەیە بەشدارنەبوون و ئەوەی کراوە پەراوێزخستنە، جەختیش دەکەینەوە کە ئەم کۆنگرەیە نوێنەرایەتیی گەلی سووریا ناکات و پابەندی ڕاسپاردەکانی نابین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






