
کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا کۆبوونەوە و ڕێککەوتنێکی پێدانی قەرزیان واژۆ کرد.
چیرۆکی سەرەکی: دوای سەردانەکەی دوێنێی بۆ کۆشکی سپی و دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا کۆشکی سپی جێهێشت و گەیشتە بەریتانیا.
لێدوانی فەرمی: کیێر ستارمەر سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بە گەرمی پێشوازی لە سەرۆکی ئۆکراینا کرد و ڕایگەیاند، لەو کاتەی پێویست بکات بەریتانیا پشتگیری ئۆکراینا دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، هەردووکیان دەیانەوێت ئاشتییەکی بەردەوام بۆ ئۆکراینا بەدەستبهێنن، کە لەسەر بنەمای سەروەری و ئاسایش بۆ ئۆکراینا بێت و ئەوە بۆ ئەوروپا و بەریتانیا گرنگە.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا سوپاسی بەریتانیای کرد و ئەو وڵاتەی وەک هاوبەشێکی ستراتیژی وڵاتەکەی ناوزەندکرد.
زانیاری زیاتر: کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا و ڤۆلۆدیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا ڕێککەوتنێکیان بۆ پێدانی قەرز بە بەهای دوو ملیار و 841 هەزار و 498 دۆلار بۆ ئۆکراینا واژۆ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کانوونی دووەم

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ئاگرەکەی پاكستان بۆ نزیکەی 50 کەس بەرز بووەوە
- هەواڵ
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆریای باشوور: کۆریای باکوور ساڵانە توانای بەرهەمهێنانی 20 بۆمبی ئەتۆمی هەیە
- هەواڵ
- 21 کانوونی دووەم
ترەمپ هەڕەشەی "سڕینەوەی ئێران" دەکات و تاران وەڵامی دەداتەوە
- جیهان
- 20 کانوونی دووەم
ئیمانوێل ماکرۆن لە داڤۆس: "جەنگ بووەتە شتێکی ئاسایی"






