دەوڵەت باخچەلی: ئەگەر قەندیل گوێ لە پەیامەکەی ئۆجەلان بگرێت سوودی بۆ هەمووان دەبێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 ئازار

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگ و بەهادارە و ئەگەر قەندیل گوێی لێبگرێت سوودی بۆ هەمووان دەبێت.
وێنە گەورەکە: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە دەستپێشخەری ئاگربەستی بۆ حکومەتی تورکیا و پەکەکە کرد و کۆتاییهێنا بە شەڕی چەندین ساڵەی نێوان تورک و کورد و بڵاوکردنەوەی ئاشتی لە ناوچەکەدا.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی مەهەپە ڕایگەیاند، پەیامەکەی ئۆجەلان گرنگ و بەهادارە و ئەگەر قەندیل گوێی لێبگرێت سوودی بۆ هەمووان دەبێت و مەحاڵە ڕێگە بە تێکدانی برایەتی کورد و تورک بدرێت.
بۆچی گرنگە: ڕاگەیاندنی ئاگربەست سوودی بۆ کورد هەیە و زۆرێک لە شرۆڤەکاران پێیان وایە ڕێککەوتنی کورد و تورک گرنگە بۆ ناوچەکە و کورد دەتوانێت ببێتە بەشێک لە بڕیاری سیاسی تورکیا.
باکگراوند: کاتژمێر 5ـی ئێوارەی ڕۆژی 27ـی شوبات، ئۆجەلان لە پەیامێکیدا بانگەوازی چەک دانانی لە پەکەکە کرد و پەکەکەش ڕایگەیاند پابەندین بە داواکارییەکەی ئۆجەلان و جێبەجێی دەکەین و شەڕ ڕادەگرین، دواتریش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئەگەر بەڵێنەکان جێبەجێنەکرێن ئۆپەراسیۆنەکان دژی پەکەکە دەستپێدەکەینەوە.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






