بۆ بەشداریکردن لە لووتکەی کۆمکاری عەرەبی فوئاد حوسێن گەیشتە قاهیرە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 ئازار

کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزیری دەرەوەی عێراق لە کونسوڵخانەی ولاتەکەی لە میسر. وێنە - وەزارەتی دەرەوە
ئاڤا نیوز
بە مەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی بە پەلەی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی تایبەت بە دۆخی غەززە، وەزیری دەرەوەی عێراق گەیشتە قاهیرەی پایتەختی میسر.
وێنە گەورەکە: ئامادەکارییەکان بۆ لووتکەی نائاسایی وڵاتانی عەرەبی لە قاهیرە بەردەوامن و سبەی وەزیرانی دەرەوە کۆدەبنەوە، ڕۆژی سێشەممەش سەرۆککۆمار سەرۆکایەتی شاندی عێراق بۆ بەشداریکردن لە لووتکەکە دەکات کە تایبەتکراوە بە دۆخ و چارەنووسی کەرتی غەززە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، سەردانی فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بۆ بەشداریکردنە لە کۆبوونەوەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی کۆمکاری عەرەبی کە بە بەشداری عێراق بەڕێوەدەچێت، لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکانە بۆ لووتکەی عەرەبی کە بڕیارە ڕۆژی سێشەممە 4ـی ئازار بەڕێوەبچێت.
بە تەنیشت ئەو بابەتەوە: بڕیارە عەبدوللـەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق سەرۆکایەتی شاندی عێراق بکات بۆ کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی پێشنیازەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ڕاگواستنی خەڵکی فەڵەستین بۆ ئوردن و میسر و بوونیادنانەوەی غەززە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عێراق پشتیوانی هەڵوێستی یەکگرتووی عەرەبی دەکات بۆ دووبارە ئاوەدانکردنەوەی غەززە و ڕاگەیاندنی ئاگربەستی هەمیشەیی، کۆچپێکردنی خەڵکی غەززەش ڕەتدەکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






