کۆشکی سپی پشتیوانی لە بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکانی غەززە دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 ئازار

ناردنی هاوکاری بۆ کەرتی غەززە، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
کۆشکی سپی پاڵپشتی خۆی بۆ بڕیارەکەی ئیسرائیل بۆ ڕاگرتنی هاوکارییەکانی بۆ غەززە ڕاگەیاند، دوای ئەوەی حەماس ڕەتیکردەوە بە ئاگربەستی دووەم ڕازی بێت.
وێنە گەورەکە: دوێنێ 2-3-2025، نووسینگەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بڕیاریدا بە ڕاگرتنی چوونە ناوەوەی سەرجەم هاوکارییە مرۆییەکان بۆ غەززە تا ئەو کاتەی حەماس ڕازی دەبێت بە قۆناغی داهاتووی ئاگربەست و سەرجەم بارمتەکان ئازاد دەکات، ئەم بڕیارە کاردانەوەی وڵاتانی جیهانی بە دوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: برایان هیوز، وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئەمریکا ڕایگەیاند: '' لە سەرەتایی دەستپێکردنی دانووستانەکانی ئاگربەست ئیسرائیل هەموو هەوڵیکی داوە بە نیزپاکییەوە کاری کردووە بۆ ئازاد کردنی سەرجەم بارمتەکان بۆیە پشتگیری لە بڕیاری ئەو وڵاتە بۆ دەکەین سەبارەت بە هەنگاوەکانی داهاتووی دژی حەماس'' .
لەلایەکی دیکەوە: زۆربەی وڵاتانی دیکە ئەم بڕیارەیان بە پێشلکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان دانا و داوا دەکەن بە زووترین کات ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکان بدرێت.
بۆچی گرنگە: ئەم بریارەی ئیسرائیل وایکردووە هەزاران هاووڵاتیی فەڵەستینی بێبەش بن لە خۆراک و پێداویستی تەندروستی و کاریگەریی نەرێنی دەکاتە سەر بژێوی هاووڵاتییانی سڤیل.
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






