
هێزەکانی پۆلیسی ناوشار. وێنە - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
وەزیری ناوخۆی عێراق دەڵێت، دوای ئەوەی دۆخی ئەمنیی لە پارێزگاکان بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیی و ئاستی تاوان و توندوتیژی کەمبووەتەوە، لە قۆناغی داهاتوودا بەسەربازگەکردنی شارەکان کۆتایی پێدەهێنن و تەنیا هێزی پۆلیسی فریاکەوتن و هاتووچۆ، ئاسایشی ناوخۆ دەپارێزن.
وێنە گەورەکە: کۆتاییهێنان بە بەسەربازگەکردنی شارەکان و تەنیا مانەوەی هێزەکانی ناوخۆ، داواکاریی سەرەکی سوننەکانە، بەهۆی ئەوەی لە دوای کۆتاییهێنان بە داعش ناوەندی پارێزگا سونییەکان زیاتر لە هێزێکی سەربازیدا تیایاندا جێگیرکراون.
لێدوانی فەرمی: عەبدولئەمیر شەمەری، وەزیری ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، "ئێمە هەوڵ بۆ کۆتاییهێنان بە بەسەربازگەکردنی شارەکان و تەنیا مانەوەی هێزەکانی فریاکەوتن و هاتووچۆ لە شەقام دەدەین، لەو چوارچێوەیەشدا پلانی ئەمنیی و بەرنامەی ئاسایشی ناوچەکان لەجێگەی پلانی سەربازیی جێبەجێ دەکەین".
لە لایەکی دیکەوە: بەوتەی فەریق کازم بورهان، ڕاوێژکاری وەزیری ناوخۆی عێراق پڕۆژەکە لەماوەی چەند مانگی داهاتوو دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دوو ساڵیشە بە ئامانجی جێبەجێکردنی پڕۆژەکە، کار بۆ دابینکردنی ئۆتۆمبێلی نوێ بۆ هێزەکانی پۆلیس و ڕاهێنان بە هێزە ئەمنییەکان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






