نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری لەبارەی خراپبوونی دۆخی غەززە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 ئازار

دیمەنی دەروازەی رەفەح بە داخراوی. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
نەتەوە یەکگرتووەکان زەنگی ئاگادارکردنەوەی لەبارەی خراپتربوونی دۆخی مرۆیی لە کەرتی غەززە لێدا و هۆشداریدا کە بەردەوامی داخستنی سەرجەم دەروازەکانی گەیاندنی هاوکارییەکان بۆ غەززە لێکەوتەی مرۆیی خراپی دەبێت.
چیڕۆکی سەرەکی: لەگەڵ تەواوبوونی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەو هاوکارییە مرۆییانەی بۆ کەرتی غەززە دەنێردرێن حەماس وەک سەرچاوەی داهات بەکاریان دەهێنێت بەتایبەت بۆ مەبەستی جەنگ بەکاری دەهێنێت، هەر لەبەر ئەم هۆیەش تەواوی هاوکارییە مرۆییەکانی بۆ غەززە ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: ستیڤان دۆژاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، هێشتنەوەی دەروازەکانی غەززە بە داخراوی دەرئەنجامی مەترسیداری دەبێت، دانیشتووانی غەززە ناتوانن بڕی پێویستی خۆراک و کەرەستە سەرەتاییەکان بەدەستبهێنن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: نەتەوە یەکگرتووەکان داوا لە لایەنەکان دەکات کار بکەن بۆ بەدیهێنانی ئاگربەستێکی ڕاستەقینە و کردنەوەی دەروازەکان بۆ گەیاندنی کۆمەک و یارمەتی بۆ دانیشتووانی غەززە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






