فایلی خەڵک؛ ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەی هاتووچۆی ژمارەیەک گوندی سنووری چەمچەماڵ دەکات
- کوردستان
- 6 ئازار
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک گوندی سنووری ناحییەی قادرکەرەم و سەنگاو کێشەی هاتووچۆیان هەیە، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانیش دەڵێت، "با داواکارییەکەیان پێشکەش بکەن و ئیشیان بۆ دەکەین".
چیرۆکی سەرەکی: لەنێوان گوندەکانی قادرکەرەم و سەنگاو چەمی ڕۆخانە هەیە، لە وەرزی زستاندا بەهۆی لافاو و کۆبوونەوەی ئاو هاتووچۆی نێوان گوندەکان دەپچڕێت، گوندەکانی سنووری ناحییەی قادرکەرەم داواکارییان بۆ دروستکردنی پردێک لەسەر چەمی ڕۆخانە بەرزکردووەتەوە، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن داواکارییەکەیان پشتگوێخراوە، لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا لە حکومەت دەکەن بە دەم داواکارییەکەیانەوە بێت.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار محەممەد جەلیل، بەڕێوەبەری گشتیی ڕێگاوبان و ئاوەدانکردنەوەی سلێمانی، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- چوار ساڵە لەم پۆستەدام و هیچ داواکارییەکی وام بۆ نەهاتووە، ئەو گوندنشینانە با بە نووسراوێکی نوێ لە ڕێگەی ناحییەی قادرکەرەمەوە ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ بکەن بۆ ئەوەی پردێکیان بۆ دروست بکات.
- ئەگەر بەڕێوەبەرایەتیی چاککردنی ڕێگاوبانی چەمچەماڵ نەیتوانی کارەکەیان بۆ بکات، ئەوا نووسراو ئاراستەی ئێمە دەکات و ئێمە کارەکەیان بۆ دەکەین، بەڵام پێویستە نووسراوەکەیان ڕوون بێت کە پردیان دەوێت یان ڕێگاوبان.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





