لیوا ئیبراهیم حەویجە، سەرۆکی هەواڵگریی ئاسمانی پێشووی سووریا
ئاڤا نیوز
ئاسایشی سووریا دەستگیرکردنی بەرپرسی پێشووی هەواڵگریی ئاسمانی سووریای ڕاگەیاند کە تۆمەتبارە بە تیرۆرکردن لە ماوەی دەسەڵاتی حافز ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا لە ئۆپەراسیۆنەکانیان بەردەوامن بۆ دەستگیرکردنی پاشماوەکانی ڕژێمی بەشار ئەسەد و لەو چوارچێوەیەشدا دەیان بەرپرسی پێشووی سووریایان دەستگیرکردووە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی ئەمنی سووریا بە ئاژانسی سانای سووریای ڕاگەیاندووە، لیوا ئیبراهیم حەویجە، سەرۆکی هەواڵگریی ئاسمانی پێشووی سووریا لە نێوان ساڵەکانی 1987 بۆ 2002 لە شاری جەبلەی سووریا دەستگیرکراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیبراهیم حەویجە تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی سەدان ئۆپەراسیۆنی تیرۆرکردن لە سەردەمی بنەماڵەی ئەسەد، دیارترینیشیان تیرۆرکردنی سەرکردەی دروزییەکانی لوبنان کەمال جەنبەلات بوو لە 16ی ئازاری 1977.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: لە ساڵی حەفتاکەنەوە ئیبراهیم حەویجە پەیوەندی بە سوپای سووریاوە کردووە و لەماوەیەکی کەمدا بووەتە یەکێک لە دیارترین ئەفسەرەکانی هەواڵگریی سووریا و لە ساڵی 1987 پۆستی بەرپرسی هەواڵگریی ئاسمانی سووریای وەرگرتووە و تا ساڵی 2002 لەپۆستەکەی ماوەتەوە، دواتر لە چوارچێوەی هەوڵەکانی بەشار ئەسەد بۆ لاوازکردنی پێگەی سەربازە کۆنەکانی ناو سوپای سووریا بە بڕیارێکی ئەو ئیبراهیم حەویجە لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






