
ئۆنجو کەچێلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا
ئاڤا نیوز
تورکیا لەڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی پشتیوانی خۆی بۆ سووریا دەردەبڕێت و ڕایدەگەیەنێت، "دژ بە هەر کارێکین مافی هاووڵاتیانی سوریا بکاتە ئامانج".
وێنە گەورەکە: شەوی ڕابردوو لە شاری لازقیە و لە ناوچەی کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا هێز و چەکدارەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد هێرشیان کردە سەر هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا و لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان هەردوو هێزەکە دەیان کەس کوژران، وەزارەتی دەرەوی تورکیا سەبارەت بە ڕوداوەکانی سووریا پشتیوانی خۆی بۆ حکومەت و گەلی ئەو وڵاتە دەربڕی.
لێدوانی فەرمی: ئونجو کەچێلی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند:
- دژ بە هەر کارێکن کە مافی هاوڵاتیانی سووریا لە ئاسایش و سەلامەتی بکاتە ئامانج و پشتیوانی حکومەتی تورکیای بۆ گەل و حکومەتی سووریا دووپات کردەوە.
- شەڕو پێکدادانە ناوخۆییەکانی سووریا ڕێگر و بەربەستێکی گەورە دەبن لە پێشکەوتنی سووریا و دەبێت بە زووترین کات کۆتایی پێبهێنرێت.
زانیاریی زیاتر: شەڕ و پێکدادانەکانی نێوخۆی سووریا لە چەند ناوچەیەک بەردەوامە و حکومەتی ئەو وڵاتە دڵنیایی دەداتە هاوڵاتیانی سووریا لە بەردەوامی ڕاوەدونان و ڕووبەڕووبونەوەی هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





