
سەربازانی سووپای نوێی سووریا کە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی لازقیە بەڕێکەوتن
ئاڤا نیوز
هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی سووریا کۆنترۆڵکردنی پارێزگای لازقیە و ئۆپەراسیۆنی ڕاوەدونان و لەناوبردنی هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد کە زۆرینەیان لە بەشێکی عەلەویەکانی سووریا پێکهاتوون، هەڵمەتێکی هێرش و ڕووبەڕووبوونەوەیان دژ بە هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی نوێی سووریا لە پارێزگای لازقیە و ناوچەکانی کاناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا و تەرتووس دەستپێکردووە و لە بەرامبەردا حکومەتی نوێی سووریا ئۆپەراسیۆنێکی بۆ ڕووبەڕووبوونەوە و دەستگیرکردنی سەرکردە و ئەندامەکانی ئەو هێزانە ڕاگەیاند.
لێدوانی فەرمی: موستەفا سەبوح، فەرماندەی هێزەکانی ئاسایشی لازقیە ڕایگەیاند، شاری لازقیە بە تەواوی لەژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ئاسایشی حکومەتی نوێی سووریادایە، هەروەها گەمارۆی سەر هەموو بارەگا و خاڵە سەربازییەکان تێکشکێنراون و هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە شارەکە کراونەتە دەرەوە.
لەلایەکی دیکەوە: فەرماندەی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سووریا وەدەرنانی هێزەکانی پاشماوەی ڕژێمی بەشار ئەسەدی لە شاری تەرتووس ڕاگەیاند و بەردەوامی ئۆپەراسیۆنەکەی تاوەکو کۆتاییهێنان بەو هێزانە و دڵنیایی لە ئاسایش و سەلامەتی هاووڵاتییانی سووریا دووپاتکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





