
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا،
ئاڤا نیوز
چەند سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراق نزیکبوونەوەی سەردانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیایان بۆ هەولێر و بەغدا ئاشکرا کردووە و دەڵێن مانگی داهاتوو دەبێت.
بابەتە ستراتیژییەکان: سەردانەکەی ئەردۆغان بۆ یەکلاکردنەوەی کۆمەڵێک دۆسیەیە، دیارترینیان؛ ئاو، ئاسایشی سنوورەکان، ڕێککەوتنی ئەمنی، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان و هێرش بۆ سەر پەکەکە.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەکی بەرپرس لە سەرۆکایەتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە میدیای ئیماراتی ڕاگەیاندووە: "سەردانە گرنگەکەی ئەردۆغان بۆ عێراق دوای 31 ی ئەم مانگە (واتە دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیا) دەبێت و حکومەتی عێراق بەفەرمی ئاگادار کراوەتەوە".
زانیاریی زیاتر: لە ئێستاوە ئامادەکاری دەکرێت بۆ پێشوازیکردن لە ئەردۆغان، سەرەتا دەچێتە بەغدا و دواتر سەردانی هەولێر دەکات. سەردانەکە دوو ڕۆژە دەخایەنێت و چەندین کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق و کوردستان دەبێت.
چاوەڕوانکراوەکان: عێراق لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر بەدەستهێنانی پشکی ئاوی خۆی بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی وشکەساڵی دەکاتەوە، لەگەڵ ڕێکارەکانی دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان لەڕێگەی بەندەرەی جەیهانی تورکی.
قووڵتر: دۆسیەی ئەمنی لە کۆبوونەوەکاندا گرنگی زۆری پێدەدرێت، بەتایبەت کە تورکیا دەیەوێت هاوینی ئەمساڵ هێرشێکی فراوان بکاتە سەر پەکەکە. ئەگەری ئەوەش هەیە ڕێککەوتنێکی ئەمنی نوێ بکرێت بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان بە هاوبەشی، لە بەرامبەردا تورکیا هێزەکانی لە قوڵایی خاکی عێراق بکشێنێتەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
300 دۆنم پووش و پاوان لە سنووری ماوەت سووتا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی عێراق هەڵسەنگاندن بۆ کەمپی ئاوارەکان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
فەرهاد پیرباڵ: بەو ئامانجە گەیشتووم کە بۆی لە دایکبووم
4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ڕۆشنبیری کتێبخانە و ئەرشیفی مامۆستا عەزیز گەردی دەكڕێتەوە
6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆشکی سپی بە فەرمی هەژماری تیکتۆکی دانا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
جلەکانی زێلێنسکی لەکۆشکی سپی جارێکی دیکە دەنگی دایەوە
19 ئاب
هەوڵی کڕینەوەی سامانی کولتووریی عەزیز گەردی دەدرێت
19 ئاب
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆنی پرۆسەی ئاشتی بە بەشداری دایکانی ئاشتی کۆدەبێتەوە