ئەحمەد شەرع پەیوەست بە گرژییەکانی سووریا لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکدەهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 ئازار

هێزەکانی سووریا لەناو شەقامەکان. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە هۆکاری گرژییەکانی چەند ڕۆژی ڕابردوو و ئەو پێشێلکارییانەی بەرامبەر هاووڵاتیانی مەدەنی کراون، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر لیژنەیەکی "سەربەخۆ و نیشتیمانی" پێکهێنا.
وێنە گەورەکە: ماوەی چوار ڕۆژە شەڕ و پێکدادانەکان لە نێوان سوپای سووریای نوێ و پاشماوەی چەکدارانی سەر بە بەشار ئەسەد لە لازقییە و تەرتوس بەردەوامە و تاوەکو ئێستا بە هۆیەوە بە سەدان کەس کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتی کۆماری سووریا بڕیارێکی ئەحمەد شەرع سەرۆککۆماری سووریای بۆ قۆناغی ڕاگوزەر بڵاوکردەوە، بەگوێرەی بڕیارەکەش لیژنەیەکی سەربەخۆ لە حەوت دادوەر و پارێزەر و ئەفسەر پێکدەهێنرێت و لێکۆڵینەوە لە هۆکار و چۆنییەتی دەستپێکردنی گرژییەکان دەکات.
لیژنەکە لێکۆڵینەوە لەو پێشێلکارییانەش دەکات کە هاووڵاتیانی مەدەنی، دامەزراوە گشتییەکان، هێزە ئەمنییەکان و سوپا لەو چوار ڕۆژەدا ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لایەنی بەرپرسیش دیاری دەکات، لیژنەکە پێویستە لە ماوەی 30 ڕۆژدا کارەکانی تەواو بکات و ڕاپۆرتی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بەرزبکاتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 25 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 59 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






