
هێزە چەکدارەکانی سوپای سووریا. وێنە - AFP
ئاڤا نیوز
گرژیی و ئاڵۆزییەکان لە پارێزگا کەناراوییەکانی سووریا بەردەوامییان هەیە و ڕۆژ بە ڕۆژیش ئاماری کوژراوان بەرزبوونەوەی زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، تاوەکو ئێستاش جگە لە کوژراوانی هەردوو بەرەی شەڕ، هەزار و 383 هاووڵاتی سڤیل کوژراون.
وێنە گەورەکە: ئەگەرچی لە 10ـی ئازارەوە وەزارەتی بەرگریی سووریا، کۆتاییهاتنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی لە پارێزگاکانی لازقیە و تەرتووس بە "سەرکەوتویی" ڕاگەیاند، ڕۆژێک پێشتریش ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر، بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکان دا، بەڵام کوشت و بڕ لە کەناراوەکانی سووریا هەر بەردەوامە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە گوێرەی ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، بەهۆی گرژییەکانی 6ی ئازارەوە تا ئێستا هەزار و 383 هاووڵاتی سڤیل گیانیان لەدەستداوە.
ژمارەکانی وادەڵێن: بەگوێرەی ئامارەکانی ڕوانگەی سووری، ئەمڕۆ چوارشەممە 13-3-2025، سێ کۆمەڵکوژی لە پارێزگاکانی تەرتووس، لازقییە و حەما تۆمارکران و 158 هاووڵاتی سڤیل کوژراون کە زۆرینەیان عەلەوی بوونە.
ئاماری کۆمەڵکوژییەکان لە 6ـی ئازارەوە:
- ژمارەی کۆمەڵکوژییە بەڵگەدارەکان: 50 کۆمەڵکوژی لە کەناراوەکانی سووریا و ناوچە شاخاوییەکان.
کۆی گشتی قوربانییەکان بەپێی پارێزگاکان:
- لازقیە: 683 کەس
- تەرتووس: 433 کەس
- حەما: 255 کەس
- حمس: 12 کەس
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ هۆشداری لە پراکتیزەکردنی ناشتنی قوربانییەکان لە گۆڕە بەکۆمەڵەکان لە کەناراوەکانی سووریا دەدات و ڕایدەگەیێنێت:
- ترسمان لەوە هەیە ئەم گۆڕانە دواتر وەک پڕوپاگەندە بەکاربهێنرێن کە خزمەت بە ئەجێندای سیاسی و مرۆیی دەکەن، تۆمەتبارکردنی بەناو "پاشماوەکانی ڕژێم" بە ئەنجامدانی تاوانی جەنگ.
- داواکارییە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان: ڕوانگەی سووری داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات خێرا لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان بکەن و تیمی سەربەخۆی بەڵگەنامەسازی بنێرن.
- داوا لە دەسەڵاتدارانی سووریا دەکەین لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانە بکەن کە دەستیان لە کوشتنەکاندا هەیە، هۆشداریش دەدەین لەوەی ئەگەر ئەوانەی دەستیان هەبووە سزا نەدرێن مەترسی لەسەر سەقامگیری کۆمەڵگە دروست دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






