
خانەنشینێک لەکاتی تۆمارکردنی لە پڕۆسەی بایۆمەتری. وێنە - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
زیاتر لە دوو هەزار هەزار کەس ماون بایۆمەتری بکەن و زۆرینەیان خانەنشینی سەربازیی و مەدەنین، بەشێکیان لەدەرەوەی هەرێمی کوردستانن و هێشتا مامەڵەیان نەکردووە. دوای ئەوەی بایۆمەتری دەکەن مووچەکانیان بۆ دەگەڕێتەوە.
وێنە گەورەکە: هەر فەرمانبەر و مووچەخۆرێک خۆی لە سیستەمی بایۆمەتری تۆمارنەکربێت، مووچەکەی لە فەرمانگەکەی خۆی ڕادەگیرێت، دەبێت خۆی لە پرۆسەکە تۆمار بکات، تا کۆدی بایۆمەتری بۆ بکرێت، دواتر مووچەکەی بۆ خەرج دەکرێت.
زانیاریی تایبەت: بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاڤا کە لە فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی وەریگرتووە، زیاتر لە دوو هەزار مووچەخۆر ماون کە ئەو پرۆسەیان تەواونەکردووە و مووچەیان ڕاگیراوە، بەشێکی زۆریان خانەنشینن و لە دەرەوەی وڵاتن.
لە لایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی باڵا لە خانەنشینی گشتیی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئەو خانەنشین و مووچەخۆرانەی بایۆمتریان نەکردووە دوای تەواوکردنی پرۆسەکە مووچەیان بۆ دەگەڕێتەوە و سەرجەم ئەو مووچانەشی وەریاننەگرتووە بۆیان خەرج دەکرێت."
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 16 خولەک لەمەوپێش
دەنگی تەقینەوە لە کاراکاسی پایتەختی ڤەنزوێلا بیسترا
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
چوار کورد خۆیان بۆ پۆستی سەرۆککۆماری عێراق کاندید کردووە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوپەیمانان و هەسەدە مەشق لەسەر سیستەمی بەرگریی "C-RAM" دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئەپڵ شۆڕش دەکات؛ AirPodsـی داهاتوو شەپۆلەکانی مێشک دەخوێنێتەوە
9 کاتژمێر لەمەوپێش

کۆریای باشوور قەدەغەی سەر ڕۆژنامەکەی باکوور لادەبات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

یانەی هەولێر گرێبەستی پیشەگەرێكی ئۆزباكی دەكاتە دیاری ساڵی نوێ بۆ هاندەرانی
1 کانوونی دووەم

بۆچی خوێ لە تواندنەوەی بەفری ڕێگاکان بەکاردێت؟
31 کانوونی یەکەم

وەزیری تەندروستی: هەر پزیشک و نەخۆشخانەیەک وادەی منداڵبوون پێش یان دوا بخات سزا دەدرێت
31 کانوونی یەکەم
- بزنس
- 31 کانوونی یەکەم
عێراق نرخی گەنمی جووتیاران كەم دەكاتەوە






