
باڵەخانەی سەندیکای پارێزەرانی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەرانی عێراق پێش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنەکە هەڵوەشاندنەوەی خۆی ڕاگەیاند.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی سەندیکای پارێزەران کۆبوونەوەی خولی خۆی بەبێ ئامادەبوونی نەقیبی سەندیکا و جێگرەکەی ئەنجامدا. لە کۆبوونەوەکە تاوتوێی لێکەوتەکانی کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی سەندیکای پارێزەران کرا کە لە 2025-03-06، بەڕێوەچوو بۆ دەنگدان بە ژمێرەی کۆتایی بودجەی ساڵانی "2022-2023-2024" هاوکات دەنگ لەسەر بودجەی سێ ساڵەی داهاتوو بدرێت.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێکی سەندیکاکە، لە کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێک دراون، لەوانە:
٠ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەنی سەندیکا و جێبەجێکردنی دەقی مادەی 93/3ـی یاسای پارێزەران، داوا دەکات لیژنەیەک پێکبهێنرێت کە لە پێنج ئەندام پێکهاتبێت، کە دوو کەسیان دادوەرن و سێ کەسیان ئەندامی ئەنجوومەنی گشتین کە مەرجەکانی ئەندامێتییان تێدایە.
٠ دواخستنی وادەی هەڵبژاردن، کە بڕیاربوو ڕۆژی دووشەممە 24ـی ئازاری 2025 بەڕێوەبچێت و دیاریکردنی وادەیەکی دیکە بۆ ئەنجامدانی، بەو پێیەی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجوومەن خەرجی بۆ هەڵبژاردن و ڕێکخستن مەحاڵ دەکات، ئەمەش دەبێتە هۆی بۆشایی دەسەڵاتەکانی ئەنجوومەن و سەندنەوەی دەسەڵاتەکانی بەهۆی هەڵوەشاندنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە میانی کۆبوونەوەی ساڵانەی دەستەی گشتی سەندیکای پارێزەرانی عێراق، شەڕ و پێکدانان و ناڕەزایی لەنێوان پارێزەران دروستبوو بەهۆی گومانی بوونی گەندەڵی لە حیسابی سەندیکا، ئەمەش وایکرد دەنگ لەسەر بودجەکە نەدەن. دواتر وردەکاریی بوجەکە ئاراستەی دادگای لێکۆڵینەوەی کەرخی تایبەتمەند لە دۆسیەکانی دەستپاکی کرا بۆ لێکۆڵینەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ سوپای عەرەبی سووریا لە کەمپی هۆل جێگیربووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 43 خولەک لەمەوپێش
محەممەد ڕەئوف: میدیا ڕاستی سەنگەرەکان نیشان نادات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
25 کانوونی دووەم

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
25 کانوونی دووەم

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
25 کانوونی دووەم
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێکی تووند لە ئەمریکاوە بۆ عێراق؛ لەگەڵ ئێران بمێننەوە پێشناکەون
- عێراق
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵای عێراق: موجاهیدانی جیهان خۆتان بۆ شەڕ ئامادە بکەن
- هەواڵ
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکایەتیی پەرلەمانی عێراق وادەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری دیارییکرد






