شەیبانی: پێویستە سووریا و عێراق ڕێگە نەدەن دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆییان بکرێت
- عێراق
- 14 ئازار

ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا. وێنە - AA
ئاڤا نیوز
ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانی دووپاتی کردەوە، کە پێویستە عێراق و سووریا بە تووندی لەبەردەم هەر دەستوەردانێک لە کاروباری ناوخۆییان بوەستنەوە، جەختیشی کردەوە، هاوبەشیی هەردوو وڵات یارمەتیدەر دەبێت لە بونیادنانەوەی ناوچەکە.
چیرۆکی سەرەکی: دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد حوسێن، هاوتا عێراقییەکەی و سەرۆککۆمار وسەرۆکوەزیرانیش کۆبووەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەسعەد شەیبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا لە کۆنگرەیەکی هاوبەشی ڕۆژنامەوانی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی ڕایگەیاند:
٠ ئێمە ئامادەین هاوکاریی عێراق بین لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش بە درێژایی سنووری نێوانمان و پێویستە هەوڵ بدەین ئەو ڕێکخراوە لەناو ببەین.
٠ ئاسایشی عێراق ئاسایشی سووریایە و بەپێچەوانەوەش.
٠ ئێمە پابەندین بە ئاسانکاری بۆ گواستنەوەی کاڵا و خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لەگەڵ عێراق، سەردانەکەمان بۆ عێراق ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و لابردنی بەربەستەکانی نێوان هەردوو وڵاتە.
٠ سووریا وەک هاوبەشێک سەیری عێراق دەکات لەم قۆناغەدا، پێویستە هاوکاری ئابووری لەگەڵ عێراقدا بوونیاد بنێنینەوە.
زانیاریی زیاتر: شەیبانی یەکەم بەرپرسی باڵای سووریایە لە حکومەتی نوێی ئەو وڵاتە سەردانی عێراق بکات، لە گەشتەکەیدا دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا عێراقییەکەی لەگەڵ محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیران و لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆمار و مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 6 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان






