نەتەوە یەكگرتووەكان: ئیسرائیل دەستدرێژیی كردووەتە سەر بەندكراوەكان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2024-03-08

وێنەی بەندیخانەیەكی ئیسرائیل- وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
نەتەوەیەكگرتوەكان ڕاپۆرتێكی سەبارەت بە مامەڵەی سەربازانی ئیسرائیل لەگەڵ بەندكراوە فەڵەستینییەكاندا ئامادە كردووە. هێشتا ڕاپۆرتەكە بە فەرمی بڵاو نەكراوەتەوە، بەڵام میدیاكان توانیویانە بەشێكی ببینن. بە گوێرەی ڕاپۆرتەكە مامەڵەی ئیسرائیل لەگەڵ بەندكراوەكاندا ناشایستەیە.
وێنە گەورەكە: ڕاپۆرتەكە لەلایەن ئاژانسێكی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گەیاندنی یارمەتیی مرۆیی بە ئاوارە فەلەستینییەكان لە غەززە، ئونروا، ئامادە كراوە. بۆ ئامادەكردنی ڕاپۆرتەكە چاوپێكەوتن لەگەڵ زیاتر لە 100 كەس كراوە كە لە مانگی كانوونی یەكەمی ساڵی ڕابردووەوە لەلایەن هێزەكانی ئیسرائیلەوە لە سێ بەندیخانەی كاتیی سەربازیی ئەو وڵاتە ئازادكراون.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی دەستگیركراوەكان لە كاتی مانەوەیان لە بەندیخانە ڕووت كراونەتەوە، لێیان دراوە، سەگیان تێبەردراوە، خراونەتە ژێر گوشاری دەروونییەوە و دەستدرێژیی سێكسییان كراوەتە سەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانیارییەكانی ناو ڕاپۆرتەكەی ئونروا هاوشێوەی ئەوانەیە كە بەم دواییانە لەلایەن ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤی ئیسرائیلی و فەڵەستینی بڵاو كرانەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





