
وێنەی کۆبوونەوەکەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ مامۆستایانی ئایینی
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی عێراق دەڵێت، دوای سەرکەوتن بەسەر تیرۆر و دوو دەیە لە تێپەڕاندنی قۆناغێکی سەخت، ئێستا لە قۆناغی بونیادنانەوەی دەوڵەتدان کە تیایدا دواکەوتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو لەگەڵ ژمارەیەک لە زانا و مامۆستایانی ئاینیی لە پارێزگا جیاوازەکان کۆبووەوە و بەربانگی لەگەڵدا کرد، دواتریش لەبارەی دۆخی وڵات و پێکەوەژیانی پێکهاتەکان قسەی کرد.
لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند:
- مزگەوت و حسێنییەکان پێگەیەکی گرنگییان لە کۆمەڵگادا هەیە، مامۆستایانی ئاینییش لە لێکنزیکردنەوەی نیشتمانی، ئاشتی کۆمەڵایەتیی و کراوەیی بەڕووی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگادا دەنگێکی کاریگەرن.
- قۆناغی سەختمان تێپەڕاند و ئێستا لە دۆخی برایەتیی و هەماهەنگیداین، دوای ڕووبەڕوبوونەوەی تیرۆر کۆمەڵگاکەمان زیاتر یەکگرتوو و خاوەن توانایە بۆ بونیادنانەوەی دەوڵەت کە تیایدا دواکەوتووین.
- پێویستییمان بە هەوڵی نیشتیمانیی هەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو مەترسییانەی لە ڕێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، بەرنامە و پێگەکان ئاراستەمان دەکرێن، لەم قۆناغەدا دەبێت پەیامی هۆشیاریی و دانایی پەیڕەو بکەین و پەرەی پێبدەین.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیدارەی سەربەخۆی سۆران چەند شوێنێک بۆ دابەشکردنی زەوی دیاری دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جێنسن هوانگ لە بازاڕێکی میللی میوە دەکڕێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

زانست ڕاستی ڕەنگی بەفر ئاشکرا دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش

بۆچی برینەکانی ڕووخسار شوێنەوار جێ ناهێڵن؟
18 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
25 کانوونی دووەم

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
25 کانوونی دووەم
- عێراق
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
خۆکوژێک لە نزیک ڕێستۆرانتێکی کوردی لە ئەنبار دەستگیر کرا
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا شەش مەرج بۆ کابینەی داهاتووی حکومەتی عێراق دیاری دەکات
- عێراق
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق زیندانیی تایبەت بۆ چەکداری داعش لە دەرەوەی شارەکان تەرخان دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبەکەی محەممەد حەلبووسی کاندیدکردنی مالیکی ڕەت دەکاتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دواخرا






