
ژمارەیەک چەکداری حەماس. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەرپرسێکی بزووتنەوەی حەماس دووپاتی کردەوە، بزووتنەوەکە سەرەڕای ئۆپراسیۆنەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، دەرگای گفتوگۆی نەداخستووە و داوای لە وڵاتانی نێوەندگیر کرد ئیسرائیل بە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست پابەند بکەن.
وێنە گەورەکە: دوای 57 ڕۆژ لە ڕاگرتنی شەڕ شەوی 18ـی ئەم مانگە، ئیسرائیل دەستی بە هێرشەکانی بۆسەر کەرتی غەززە کردەوە، بەمشێوەیە دەستپێکردنەوەی ئاگربەست نزیکە لە مەحاڵ.
لێدوانی فەرمی: تاهر نۆنۆ، ڕاوێژکاری میدیایی سەرۆکی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماس بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاند، “حەماس دەرگای دانوستانی دانەخستووە و پێویست بە ڕێککەوتنی نوێ ناکات لەبەر ڕۆشنایی بوونی ڕێککەوتنێک کە لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە واژۆ کراوە”.
حەماس داوا لە وڵاتانی نێوەندگیر و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات، ئیسرائیل پابەند بکەن بە وەستاندنی دەستدرێژی و جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی ئاگربەست و دەستپێکردنی قۆناغی دووەمی ئاگربەستەکە.
باکگراوند: لەدوایین هێرشی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە، پێنج بەرپرسی باڵای حەماس و زیاتر لە 400 هاوڵاتی فەڵەستینی کوژران و 562 کەسی دیکەش برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 11 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






