
ژمارەیەک پۆلیسی عێراق گەمارۆی مڵی چالاکوانێکیان لە شاری ناسرییە داوە
ئاڤا نیوز
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی لەشاری ناسرییە هەڵیکوتایە سەر ماڵی چالاکوانێکی مەدەنی و دەستبەسەرکرا، هۆشداریش لەتێكچوونی بارودۆخی شارەکە دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 21-3-2025، هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایه سەر ماڵی چالاکوان، ئیحسان ئەبو کەوسەر و له هەلومەرجێکی ناڕووندا باوکی ده ستگیردەکەن، دوای ئەوەی چەندین بۆمبی دوکەڵ ڕێژیان لەدەروبەری ماڵەکەی به کارهێناوه و تەقەیان بە ئاسماندا کردووه و خەڵکی گەڕەکەکەیان تووشی دڵەڕاوکێ کردووە.
لێدوانی فەرمی: داوود عێدان، پەرلەمانتاری عێراق لە پشکی پارێزگای زیقار ڕایگەیاند: پشکنینی ماڵی چالاکوانێک دوای دەستگیرکردنی پێویستی بەو هەموو هێزە ئەمنی و تۆقاندنی خەڵکی ناکات و ئەوەی لە ناسرییە ڕوودەدات لە ئەستۆی سەرۆکوەزیرانی عێراقدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئیحسان ئەبو کەوسەر بە یەکێک لە دیارترین چالاکوانی خۆپیشاندانەکانی تشرینی شاری ناسرییە دادەنرێت لە 8-3-2025 بە فەرمانی بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگاکە هێزێکی ئەمنی هەڵیکوتایە سەر ماڵەکەی و دەستگیری کرد، دواتر گواسترایەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری گشتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





