
هاونیشتمانیانی باکوور لە ڕۆژی نەورۆز. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کەجەکە، بۆ نەورۆزی ئەمساڵ ڕاگەیێنراوێکی بڵاوکردەوە و داوا دەکات ئۆجەلان ئازاد بکرێت و ئازاری ئەشکەنجەیی ئیمڕالی کۆتایی پێ بێت.
وێنە گەورەکە: دوای بڵاوکردنەوەی پەیامەکەی ئۆجەلان، هەوڵ و داواکان بۆ ئازادکردنی ناوبراو لە هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە، هاوکات لەگەڵ داواکەی کەجەکە، سەرۆک بارزانیش داوای ئازادکردنی دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایانگەیاندووە، ئۆجەلان زیاتر لە پەنجا ساڵە ڕابەرایەتی ئەوان دەکات و داوا دەکەن سیستمی ئەشکەنجەی جەستەیی ئیمڕالی کۆتایی بێت و ئیمڕالی نەمێنێت.
لە بەشێکی دیکەی ڕاگەیێنراوەکەی کەجەکە ئەمانەش هاتوون:
٠ ئەو نەورۆزەی گەلی کورد پێشکەشی مرۆڤایەتی کردووە، جەژنێکی هەرە کۆنی مێژوویی مرۆڤایەتییە، نەورۆز بووتە سیمبولی بەرخۆدان لە بەرامبەر ستەمکاری (زووحاک)ـدا.
٠ گەلی کوردستان ئافرێنەری نەورۆزە، بۆیە بەشێوەیەکی سرووشتی لە ناخی دڵەوە بە گەرمایی نەورۆز ژیان دەکات، زاڵم و ستەمکارەکان بە درێژایی مێژوو هەوڵیان داوە گەلی کورد لەناوبەرن، لە بەرامبەردا گەلی کوردستان بە ڕۆحی نەورۆز بەرخۆدانی کردووەو پارێزگاری لە بوونی خۆی کردووە.
٠ ئەمساڵ بانگی ئاشتیی و کۆمەڵگەی دیموکراتی ئۆجەلان واتایەکی نوێی بە نەورۆز بەخشی.
باکگراوند: ڕۆژی 2025-02-27، شاندی ئیمڕالی لە ئیستەنبووڵ پەیامی ئاشتی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکەیان بڵاوکردەوە کە داوا دەکات پەکەکە لە کۆنگرەیەکدا خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- بزنس
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی کەمی دینار خواستێکی زۆر لەسەر دۆلار هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
ئێران بەچڕیی ئیسرائیل مووشەکباران دەکات و کوژراو و بریندار هەیە
14 حوزەیران
سۆماڵ پەیامێک ئاڕاستەی هەڵەبجە دەکات
12 حوزەیران
ئەو کەسانەی جوانکارییان کردووە ناتوانن فۆڕمی ئەلیکترۆنی پسووڵەی خۆراک پڕبکەنەوە
12 حوزەیران
دەسەڵاتدارانی سووریا داوا لە ژنان دەکەن جلی بۆرکینی لەبەر بکەن
10 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێک لە ئاسمانی هەولێر تەقێنرایەوە
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ گوندێکی پیرەمەگروون چوار ساڵە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەیەك كۆچبەری كورد لە جەنگەڵێکی فەرەنسا دەكوژرێن و بریندار دەبن
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
لە كەركووک پارچەی مووشەكێک بەر ئۆتۆمبێلی هاووڵاتیەک دەكەوێت