ئەڵمانیا و فەرەنسا و بەریتانیا داوای گەڕانەوە بۆ ئاگربەستی غەززە دەکەن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 ئازار

دیمەنی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە لە کاتی جێبەجێکردنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە
ئاڤا نیوز
وەزیرانی دەرەوەی ئەڵمانیا و فەڕەنسا و بەریتانیا داوای گەڕانەوەی دەستبەجێیان بۆ ئاگربەست غەززە کرد.
وێنە گەورەکە: لە حەوتی ئۆکتۆبەری ساڵی 2023 شەڕ لە کەرتی غەززە هەڵگیرساوە و بەهۆی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیلیش لەوکاتەوە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 48 هەزار کەس کوژراون و زیاتر لە 111 هەزار کەسی دیکەش برینداربوون. دواتر لە 19-1-2025 ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و حەماس کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، بڕیاربوو ڕێککەوتنە سێ قۆناغ لەخۆبگرێت و هەر قۆناغێکیش 42 ڕۆژ بخایەنێت.
زانیاریی زیاتر: ئەم هەڵوێستەی ئەم وڵاتانە لە دوای ئەوە دێت کە سوپای ئیسرائیل دەستبەرداری ئاگربەستەکەی 19ی کانوونی دووەم بووە، هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردوونەتەوە و سەدان کەسی لەو کەرتە کوشتووە.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: لە بەیاننامەیەکی هاوبەشی وەزیرانی ئەو سێ وڵاتانەدا داوا کراوە ئیسرائیل پابەندی یاسا نێودەوڵەتییەکان بێت و ڕێزیان لێ بگرێت و ڕێگە بە چوونەژوورەوەی یارمەتییە مرۆییەکان بۆ کەرتی غەززە بدات.
- ئەوەش هاتووە کە "دەستپێکردنەوەی هێرشەکانی ئیسرائیل لە غەززە، پاشەکشەیەکی گەورەیە بۆ خەڵکی غەززە. ئێمە بە قوربانییە مەدەنییەکان شۆک بووین و بە پەلە داوای گەڕانەوەیەکی دەستبەجێ بۆ ئاگربەست دەکەین."
لەلایەکی دیکەوە: پێشتر ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ڕایگەیاندبوو ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات، ئەوا سوپای ئیسرائیل بەشێکی زیاتری کەرتی غەززە داگیر دەکات و دەیخاتە سەر خاکی ئیسرائیل.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





