ئاڤا نیوز
بە ئامانجی دابینکردنی فریاگوزاریی خێرا لە تەواوی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی تەندروستی هێڵێکی گەرمی دیارکردووە کە ژمارە 122یە، بەڵام کارمەندانی ئەو هێڵە گلەییان هەیە کە لەلایەن هەندێک کەسەوە بێزار دەکرێن.
وێنە گەورەکە: ئەو هێڵە گەرمەی کە وەزارەتی تەندروستی دیارکردووە لە شارەکانی هەولێر و سلێمانی و دهۆک و هەڵەبجە کاردەکات و چارەخوازان و ئەوانەی تووشی ڕووداوێکی لەناکاو دەبن دەتوانن پەیوەندی بەو هێڵەوە بکەن و داوای فریاکەوتنی خێرا بکەن.
لێدوانی فەرمی: هیوا ئەحمەد، بەرپرسی هۆبەی فریاکەوتنی خێرایی هەولێر بە ئاڤای میدیای ڕاگەیاند، ئێمە 24 کاتژمێر لە ئەرکداین و خزمەتی هاونیشتمانیان دەکەین، بەڵام بەشێک لە هاووڵاتیان بەمەبەستی ڕابورادن و کات بەسەربردن پەیوەندیمان پێوەدەکەن و ئێمەش و هێڵەکەش سەرقاڵ دەکەن کە دەبێتە هۆی ئەوەی لەوکاتەدا نەتوانین وەڵامی چارەخوازان بدەینەوە.
- تەنها لەماوەی یەک ساڵدا زیاتر لە 45 هەزار پەیوەندی بە هێڵی گەرمی 122ی هەولێر کراوە، و 20٪ی ئەم پەیوەندیانەش قسەی نەشیاویان کردووە، تا ئاستی هەڕەشەکردنیش.
- بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی هەولێر و پۆلیسی هەولێر لەسەر هێڵن بۆ دۆزینەوەی ئەو کەسانە، تاوەکو ڕووبەڕووی دادگایان بکەنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
بەوێنە؛ ڕۆژی ئاڵای کوردستان لە هەولێر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بە وێنە؛ دڵخۆشی خێزانێکی شۆڕش بە وەرگرتنی کلیلی خانووی نوێ
22 کاتژمێر لەمەوپێش

نەهەنگ و دۆلفین بەیەکەوە ماسیی سەلەموون ڕاو دەکەن
16 کانوونی یەکەم

لەمەودوا وزەی خۆر و با لە ڕێگەی "هەوای شل"ەوە هەڵدەگیرێت
16 کانوونی یەکەم

هاندەرانی یانەی زاخۆ چاوەڕێی بردنەوەی خەڵاتی باشترینی ساڵ دەکەن
16 کانوونی یەکەم

هەزاران کتێب پێشکەش بە کتێبخانەی گشتیی چەمچەماڵ دەکرێت
15 کانوونی یەکەم
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە مانگێکدا بەنزیخانەکانی هەولێر زیاتر لە 40 ملیۆن دینار سزا دراون






