دەستەی ڕاگەیاندنی عێراق باج لەسەر کەسانی بەناوبانگ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دادەنێت
- عێراق
- 24 ئازار

حکومەتی عێراق باج بەسەر کەسایەتییە بەناوبانگەکاندا دەسەپێنێت
ئاڤا نیوز
دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕێنمایی بۆ شێوازی کارکردنی کەسانی بەناوبانگ و کاریگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەرکرد و بڕیاریدا هەر کەسێک لە 100 هەزار بینەر (فۆڵۆوەرز) زیاتری هەبێت باجی بەسەردا بسەپێنرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستەکە هەموو کەسانی بەناوبانگیش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پابەند دەکات بەوەی سەروەری نیشتیمانیی بپارێزن، پشتیوانی دەزگا ئەمنییەکان بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و توندڕەوی، خۆیان بەدوور بگرن لە گوتاری مەزهەبیی و ڕەگەزی کە ئاشتی کۆمەڵایەتی دەخاتە مەترسییەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق بڕیاریشدا ساڵانە باجی تۆمارکردن بەسەر کەسانی بەناوبانگ و کاریگەر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بسەپێنێت، ئەویش بەگوێرەی ژمارەی بینەرەکانیان، باجەکەش بەم شێوەیە دەبێت:
زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەر (فۆڵۆوەرز): ساڵانە یەک ملیۆن دینار باج دەدات.
لەنێوان 3 بۆ 5 ملیۆن بینەر: ساڵانە 850 هەزار دینار باج دەدات.
لەنێوان 1 بۆ 3 ملیۆن بینەر: ساڵانە 650هەزار دینار باج دەدات..
لەنێوان 500 هەزار بۆ یەک ملیۆن بینەر: ساڵانە 450 هەزار دینار باج دەدات.
لەنێوان 100 هەزار بۆ 500 هەزار بینەر: ساڵانە 250 هەزار دینار بۆ 350 هەزار دینار باج دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دەمپارتی: ناوەڕۆکی قسەکانی ئۆجەلان شێوێنراون
- کوردستان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
وەرزشوانێکی کورد سێ ژمارەی پێوانەیی گینسی لە یەک ڕۆژدا شکاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە دەڤەری برادۆست دەدۆزرێتەوە
3 کانوونی یەکەم

پیاوێکی ڕووسی حەوت مانگە شەوانە لە پارکەکانی هەولێر دەخەوێت
3 کانوونی یەکەم

پارێزگاری دهۆک: پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە زاخۆ پێشوازی زۆر باشی لێکراوە
2 کانوونی یەکەم

پارکی دۆستایەتی چینی میللی لە شاری هەولێر کرایەوە
2 کانوونی یەکەم

تاڤگەیەک لە دڵی سرووشتی هەورامان
2 کانوونی یەکەم
- عێراق
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق موڵکە گواستراوەکانی ئەحمەد شەرع بلۆک دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سوننەکان لەبارەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرجەم تانەکانی ئەنجامی هەڵبژاردن یەکلایی کرانەوە






