جەهەپە: ئەکرەم ئیمامئۆغلو کاندیدە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 ئازار

ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ کە ئێستا لە زیندانە
ئاڤا نیوز
ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سەرۆکی گەورە شارەوانی ئیستەنبووڵ کە ئێستا لە زیندانە، لە هەڵبژاردنێکی پێشوەختە کە جەهەپە ڕێکیخستبوو، بە دەنگی نزیکەی 15 ملیۆن کەس بەفەرمی لەلایەن پارتی جەهەپەوە وەک کاندیدی سەرۆککۆماری تورکیا دەستنیشانکرا.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 8ی بەیانی تاوەکو 7:00ی ئێوارە، پڕۆسەی دەنگدانی پێشوەختەی لە 81 پاریزگا و 973 شارۆچکەی تورکیا، بە بەشداری 15 ملیۆن هاووڵاتی لە تورکیا بۆ کاندیدکردنی پۆستی سەرۆککۆماری تورکیا بەڕێوەچوو.
ڕاگەیێندراوی فەرمی: ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی جەهەپە ڕایگەیاند: یەک ملیۆن و 673 هەزار ئەندامی جەهەپە لە دەنگدانی پێشوەختە دەنگییان داوە، هاوکات لەکۆیی ئەو ژمارە دەنگدەرەی دەنگیانداوە 13 ملیۆن و 211 هەزار هاووڵاتی دەنگیان ئیمام ئۆغڵو داوە بە کۆی گشتیی دەنگەکانی بووەتە 14 ملیۆن و 850 هەزار دەنگ، ئیتر کاتی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ دیاریکردنی سەرۆککۆماری داهاتووی تورکیا.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: ئایا زیندانبوونی ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو ڕێگری دەکات لە کاندیدبوونی؟، جەهەپە هەڵسەنگاندنی سەبارەت بەو بابەتە کردووە و ڕایگەیاند، فەرمانی دەستگیرکردنی ڕێگری ناکات لە کاندیدکردنی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆککۆمار، بەڵام هەڵوەشاندنەوەی بڕوانامەکەی ڕێگری دەکات لە کاندیدبوونی ئەمەش پرسێکی یاساییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






