فایلی خەڵک؛ ژمارەیەک بەندکراوی چاکسازی گەورانی سلێمانی داوایەک لە ئاڤا دەکەن
- کوردستان
- 26 ئازار
ئاڤا نیوز
ژمارەیەك لە بەندکراوانی چاکسازی گەورانی سلێمانی کۆمەڵێک کێشەیان هەیە و دەڵێن، خزمەتگوزارییان كەمە و "خەریكە تووشی نەخۆشیی دەروونی دەبین".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو بەندکراوانە گلەییان لە كاتەكانی سەردانیكردنی كەسوكار و خێزانەكانیان هەیە، دەڵێن زۆر كەمە و دەیانەوێت زیاتر بێت. هاوکات، "چەند ڕۆژێكە چاودێرانی چاكسازی نەیانبردووینەتە بەر خۆر و هەر لە هۆڵەكانداین، ئەمە گرفتی بۆ دۆخی دەروونیمان دروست كردووە".
- نرخی خواردن و پسكیت و شتومەک لە فرۆشگەی نێو چاكسازیی گەورانی سلێمانی بەراورد بە دەرەوە زۆر گرانە.
لێدوانی فەرمی: عەمید وەهاب عەزیز، بەڕێوەبەری چاكسازیی گەورانی سلێمانی بۆ ئاڤا میدیا گوتی، "من پەیوەندیی بەردەوامم لەگەڵ زیندانییەكان هەیە و ژمارەی منیان لەلایە، هیچ داواكاریی و گلەییەكیان سەبارەت بە بردنە دەرەوە و چوونە بەر خۆر بە دەستم نەگەیشتووە.
- بەپێی پێویست و ڕێنماییەكان بەردەوام دەبرێنە بەر خۆر، ئەوانەی نەخۆشیی پێستیان هەیە بەمەبەستی چارەسەر زۆر زیاتر دەبرێنە بەر خۆر، هەروەها تاوەكو ئێستا هیچ كەسێكیش گلەیی سەبارەت بە كاتی سەردانیكردنی كەسوكارەكانیان نەبووە، بەڵام بەهۆی ڕەمەزانەوە خەڵك كەمتر توانا و تاقەتی سەردانیكردنی هەیە، ئەمە ڕەنگە هۆكارێك بێت بۆ گلەییەكەیان.
- سەبارەت بە نرخی فرۆشگەی نێو چاكسازی گوتی، ئەو نرخانەی لە فرۆشگە دانراون بە مۆر و ئیمزای خودی زیندانییەكان دانراون و بە دڵنیاییەوە نزمترە لە دەرەوە، هەروەها "ئێمە سیستەمێكمان داناوە، ئەگەر لە دەرەوەی زیندان هەر دۆخێك بێتە پێش و نرخیش بەرز بێتەوە ئەوا نابێت لەنێو زیندان گۆڕان لە نرخەكان بكرێت و بە دڵنیاییەوە جێگیرە".
- "هەر بەندكراوێك هەر گلەییەكی هەیە دەتوانێت بە نووسراو یان پەیوەندیی ئاراستەی ئێمەی بكات و بە زووترین كات بەدەنگییەوە دەچین و چارەسەر دەکەین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە فلیپین کەشتییەک بە 350 سەرنشینەوە ژێر ئاو دەکەوێت
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ لە قامیشلۆ خەڵک و شەڕڤانان پێکەوە چەکیان هەڵگرتووە و پارێزگاریی دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ هەڵمەتی کۆکردنەوەی هاوکاریی هەولێر بۆ ڕۆژئاوا بەردەوامە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

نیویۆرک پایتەختی ملیاردێرەکانی جیهانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژاپۆن خێراترین شەمەندەفەری جیهان دروست دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش

ژیریی دەستکرد لە کاتی خەودا 130 نەخۆشی ئاشکرا دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
مەزڵووم عەبدی: تا دوا دڵۆپی خوێن لەپێناو پاراستنی ڕۆژئاوا دەجەنگین
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی کۆمەڵکوژکردنی خێزانێکی کوردی 12 کەسی لە دێرەزوور






