ئاڤا نیوز
كێڵگەی غازی كۆرمۆر، چەند ڕۆژێكی دیكە دەست بە چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی ساڵانەی خۆی دەكات، بەو هۆیەوەی 50%ی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كەم دەكات، ئاڤا میدیا بەدواداچوونی بۆ كاریگەرییەکەی کردووە، بەتایبەت لەسەر كەمبوونەوەی کارەبای نیشتمانی و غازی ماڵان.
چیرۆكی سەرەكی: چەند ڕۆژێكی دیكە بەرهەمهێنانی گازی سروشتی كە سەرچاوەیەكی سەرەكیی دابینكردنی غازە بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا و غازی ماڵان بۆ نیوەی ئێستا كەم دەكات، ئەمەش بەهۆی نۆژەنكردنەوە و چاكسازیی ساڵانەی تێیدا.
لێدوانی فەرمی: فارس میرخان، بەڕێوەبەری گشتیی بەرهەمهێنانی كارەبا لە وەزارەتی كارەبا بە ئاڤای ڕاگەیاند: لە سەرەتای مانگی چواری ئەمساڵ، چاكسازی و نۆژەنكردنەوەی ساڵانەی كێڵگەی گازی كۆرمۆر دەستپێدەكات و دوو تاوەكو سێ هەفتە دەخایێنێت، ئێستا كێڵگەكە ڕۆژانە 520 مەق مەق گازی سروشتی بەرهەم دێنێت، بەڵام کاتێک نۆژەن دەکرێتەوە بۆ سێ ڕۆژی یەكەم ئەو بڕە كەم دەبێتەوە بۆ 250 مەق مەق، لە ڕۆژی چوارەمیشەوە دەبێتە 350 مەق مەق.
قووڵتر: كەمبوونەوەی بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لە كۆرمۆر دەبێتە هۆی كەمكردنی هەزار و 200 مێگاوات كارەبای هەرێمی كوردستان، هۆكاری دیاركردنی مانگی چوار بۆ ئەو نۆژەنكردنەوەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە لەو مانگەدا هاووڵاتیان كەمترین بڕی كارەبا بەكاردەهێنن، چونكە وەرزی بەهارە و پێویستییان بە گەرمكەرەوە و فێنككەرەوە نییە.
پێدراوە ڕاستەكان: سەبارەت بە كەمبوونەوەی ژمارەی كاتژمێرەكانی كارەبای نیشتمانی، پلانی وەزارەتی كارەبا بەشێوەیەكە كە بەهیچ جۆرێک كاتژمێرێكی كارەبا كەم نەكات، هەم خواست لەسەر كارەبا لە مانگی چوار كەم دەبێتەوە هەم بڕی كارەبای هەناردەكراو بۆ شارەكانی دەرەوەی عێراق كەم دەكرێتەوە، بۆ ئەوەی پێداویستیی ناوخۆی پێ پڕ بكرێتەوە، بەمەش خەڵك هەست بە هیچ كەمبوونەوەیەك ناکەن.
لەلایەكی دیكەوە: لەبارەی غازی ماڵان، ئاری کاکە شین، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: دەمێکە ئاگادارین کێڵگەی کۆرمۆر نۆژەن دەکرێتەوە، بۆیە چەند هەفتەیەکە بەردەوام غازی ماڵان پاشەکەوت دەکەین، لە شارەکانی دهۆک و سلێمانیش دەبێت بەهەمانشێوە غازیان کۆگا کردبێت، نۆژەنکردنەوەی کێڵگەکە کاریگەریی لەسەر کەمبوونەوەی غازی ماڵان نابێت و هاووڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە بەهیچ شێوەیەک قەیرانی کەمی غاز ڕوونادات.
باكگراوند: لە سەرەتای كابینەی نۆیەمدا تەنیا 350 مەق مەق گازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان بەرهەم دەكات، ئێستا لە كۆرمۆڕ گەیشتووەتە 520 مەق مەق و لە خۆرمەڵەشدا گەیشتووهتە 160 مەق مەق، واتە ئێستا ڕۆژانە 680 مەق مەق گازی سروشتی لە هەرێمی کوردستان بەرهەم دێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 15 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





