
ژمارەیەک سەربازی حەشدی شەعبی لە عێڕاق
ئاڤا نیوز
بە گوتەی باڵیۆزی ئێران لە عێراق، یەکێک لە داواکارییەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە نامەیەکدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران، هەڵوەشاندەوەی حەشدی شەعبی بووە.
وێنە گەورەکە: سێشەممە ڕابردوو، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئێران تەنها دوو هەڵبژاردنی هەیە، دانووستان یاخود خۆئامادەکردن بۆ هێرشمان، دوا بەدوای ئەوە وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، ئامادەی دانووستانی ناڕاستەوخۆین لەگەڵ ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کازم ئال سادق، باڵیۆزی ئێران لە عێراق ڕایگەیاند، لە دیدی ئێرانەوە هەڵوەشانەوە یان تێکەڵکردنەوەی هێزەکانی حەشدی شەعبی جێگەی قبوڵکردن نییە.
ئال سادق گوتیشێ حەشدی شەعبی دامەزراوەیەکی سەربازیی فەرمیی عێراقە و تەنیا بەرپرسانی عێراق دەتوانن سەبارەت بە داهاتووی ئەو هێزانە بڕیار بدەن.
لەلایەکی دیکەوە: عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، لە ڕێگەی عومانەوە وەڵامی نامەکەی ترەمپ دراوەتەوە و تیایدا دیدگای ئێران بۆ پرسە جیاوازەکان ڕوون کراوەتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 16 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 44 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





