
بارەگای سەرەکی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی. وێنە؛ ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
تیمێک لە پشکنەرانی نێودەوڵەتی سەردانی سووریایان کردووە و لە نزیکەوە چاودێری کۆگاکانی چەکی کیمیایی ڕژێمی بەشار ئەسەدیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: تیمێکی ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی (OPCW) لە ڕۆژانی 12-21ـی ئادار سەردانی سووریایان کردووە بۆ ئەوەی ئامادەکاری بکەن بۆ دۆزینەوە و لەناوبردنی پاشماوەکانی عەمبارکردنی نایاسایی ئەسەد. پێنج شوێن لەلایەن پشکنەرانەوە سەردانی کران، کە هەندێکیان تاڵان کرابوون یان لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومان کرابوون.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی کە نەیویستووە ناوەکەی ئاشکرا بکرێت بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، حکومەتی سووریا بە هەموو جۆرێک هاوکاری تیمەکەی کردووە بۆ ئەوەی سەردانی کۆگا و پاشماوەکانی چەکی کیمیایی بکەن.
زانیاریی زیاتر: شارەزایان لە ڕێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی پێیان وایە هێشتا کۆگای دیکەی نایاسایی لە سووریادا هەن و دەیانەوێت سەردانی زیاتر لە 100 شوێنی دیکە بکەن کە پێدەچێت لەلایەن هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی ئەسەدەوە دروستکرابێت یان کۆکرابێتەوە. هەروەها ڕێکخراوەکە ئامادەکارییەکانی بۆ کردنەوەی ئۆفیسێکی مەیدانی لە سووریا دەستپێکردووە.
باکگراوند: پێشتر ڕژێمی بەشار ئەسەد و ڕووسیا هەمیشە ڕەتیان دەکردەوە لە جەنگی ناوخۆی سووریا چەکی کیمیاییان بەکارهێنا بێت کە ماوەی 14 ساڵ بەردەوام بوو و بووە هۆی کوشتنی سەدان هەزار هاووڵاتی سووریا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 35 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 59 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






