
منداڵێکی کەرتی غەززە سەیری وێرانبوونی شارەکەی دەکات، وێنە: AFP
ئاڤا نیوز
میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ناوبژیوانانی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس داوایان لە سەرکردەکانی حەماس کردووە، ڕازیبن بە مەرجەکانی ئیسرائیل بۆ هاتنەدی ئاگربەست لە کەرتی غەززە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ڕۆژی 28-3-2025، ئاژانسی هەواڵی 'کان'ـی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، ناوبژیوانان داوایان لە سەرکردەکانی بزووتنەوەی حەماس کردووە، ژمارەیەک بارمتەی ئیسرائیلی بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستی جەژن ئازاد بکەن.
قووڵتر: ئەم هەواڵە دوای ئەوە دێت کە بەرپرسێکی باڵای عەرەبی بە ڕۆژنامەی تایمزی ئیسرائیلی ڕاگەیاند، قەتەر پێشنیارێکی نوێی ئەمریکای پێشکەش بە حەماس کردووە بۆ ئازادکردنی عیدان ئەلێکساندەر، کە سەربازێکی ئەمریکی- ئیسرائیلییە، بەڵام تا ئێستا دیار نییە حەماس لە بەرامبەر ئەو سەربازەدا داوای چی لە ئیسرائیل دەکات.
باکگراوند: ڕۆژی 20-3-2025، دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگرتنی شەڕ جارێکی و کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی سنووردار لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






