سیپان شێروانی: وەزارەتی دارایی بێدەنگی لە گەندەڵییەكانی بانكە حكومییەكان دەكات
- عێراق
- 29 ئازار

باڵەخانەی وەزارەتی دارایی عێراق
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرای دەكات، وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی و بانكە حكومییەكان شكستیان هێناوە لە پاراستنی سامانی گشتی و لەماوەی 9 ساڵدا، ملیارەها دۆلار ون بووە.
لێدوانی فەرمی: سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە ئاڤا ڕایگەیاند، بانكی ڕافیدەین ماوەی 9 ساڵە وردبینی بۆ نەكراوە، بانكی بازرگانی عێراقیش بەهەمان شێوە 4 ساڵە حیساب و چەكی خەرجكردنی پارەی ڕوون نییە، بەهۆیەوە ملیارەها دۆلار كە پارەی هاووڵاتیانە لە قەرزە شكستخواردووەكاندا ون بووە.
بابەتە ستراتیژییەكە: وەزارەتی دارایی فیدڕاڵی بەردەوام ئەو بانكانە لە لێكۆڵینەوە دەپارێزێت و ڕێگە نادات وردبینی بۆ خەرجی كاش و چەكی و قەرزە شكستخواردووەكانیان بكرێت.
چی ڕوودەدات: ئەو پەرلەمانتارە پاڵپشت بە ماددەی 15ـی یاسای ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، تەواوی بەڵگە پێویستەكانی ئاڕاستەی داواكاری گشتی، دەستەی دەستپاكی، دیوانی چاودێری دارایی و دادگا كردووە، بەمەبەستی گرتنەبەری ڕێكاری پێویست لەدژی هەموو ئەو كەسانەی كە بەرپەرسن لە ئەنجامدان و پەردەپۆشكردنی ئەو گەندەڵییە گەورەیە.
خاڵە ئەرێنییەكان: لیژنەیەكی پەرلەمانی لەهەوڵدان دەیان ملیار دۆلاری ونبووی بانکە حکومیەکان بگەڕێننەوە، بەو پێیەی هاووڵاتیان شایەنی ئەوەن لەبارەی شەفافیەتیی سامانی گشتیی وڵات ئاگاداری تەواویان هەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






