
کۆبوونەوەی ئەحمەد شەرع و بەشێک لە کاربەدەستانی سووریا
ئاڤا نیوز
دوای چوار مانگ لە کەوتنی دەسەلاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەمڕۆ بەفەرمی سووریا قۆناغێکی نوێ دەستپێدەکات و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتەکەی ڕادەگەیێنرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئیدارەیی نوێی سووریا ئەمڕۆ شەممە 29-3-2025 کاتژمێر 10ی شەو بەکاتی دیمەشق، حکومەتی نوێ بۆ وڵاتەکە پێکبهێنێت، ئەمەش دوای بڕیاری ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری نوێی سووریا بۆ قۆناغی ڕاگوزەر دێت کە هاوکاتە لەگەڵ پێکهێنانی ئەنجوومەنی باڵای فەتوا لە سووریا و دیاریکردنی موفتییەکی نوێ.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای نزیکەی چوار مانگ لە نەمانی دەسەڵاتی ئەسەد، دوای ململانێیەکی 14 ساڵە، دەسەڵاتدارانی سووریا لە ناوەڕاستی مانگدا بەیاننامەیەکی دەستووری بۆ ماوەی ئینتقالی پەسەند کرد، ماوەکەشی بۆ پێنج ساڵە دیاریکراوە, ئەحمەد شەرع، سەرکردایەتیی ئەم قۆناغە دەکات.
باکگراوند: هێزەکانی تەحریرولشام لە ئۆپەراسیۆنێکی 11 ڕۆژیدا بەنێو شار و گووندەکانی سووریا بڵاوبوونەوە لە 8-12-2025 توانیان دەسەڵاتی تەواوەتی بگرنە دەست و کۆتایی بە ڕژێمی 54 ساڵەی بنەماڵەی ئەسەد بهێنن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 16 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






