
دیمەنێک لە وێرانبوونی غەززە بەهۆی شەڕەوە، سەرچاوە: AFP
ئاڤا نیوز
هەرچەندە دانوستانەکانی نێوان ئیسرائیل و حەماس وەستاون، بەڵام بڕیارە یەكەم و دووەم ڕۆژی ڕەمەزان بەشێوەیەكی كاتی شەڕ لە عەززە بووەستێت. قەتەریش هۆشداری بە سەرکردەکانی حەماس دەدات بە گرنگییەوە دانوستان بکەن.
وێنە گەورەكە: ئیسرائیل و حەماس ناتوانن ڕێکبکەون لەسەر ئاگربەستێک، بۆیە نێوەندگیرانی عەرەب دەیانەوێت هەوڵی ئاگربەستێکی کورتخایەن بدەن بۆ یەکەم و دووەم ڕۆژی ڕەمەزان، ڕۆژنامەی واڵ ستریت جێرناڵی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکیدا وادەڵێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: نێوەندگیرانی عەرەب کە بریتین لە قەتەر و میسر هەوڵ دەدەن پرۆپۆزەڵێکی ئاگربەست پێشکەش بکەن کە بریتییە لە 40 رۆژ لەبەرامبەر ئازادکردنی 40 بارمتەی ئیسرائیلی کە لە لای حەماسن، بەڵام بەهۆی سازش نەکردن لەلایەن ئیسرائیل و حەماس هەوڵی ئاگربەستە کورتخایەنەکە دەدەن.
لەبارەی دانوستانەکانەوە: حوسام بەدران، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی حەماس كە ئاگاداری ناوەڕۆكی دانوستانەكانە دەڵێت: "لەڕاستیدا دانوستانەكان وەستاون، بەڵام ئێمە ئامادەین بەردەوامبین لە گفتوگۆکان".
هۆشداری بۆ حەماس: ئەگەر حەماس نیەتی جدی نەبێت لە دانوستان، سەركردەكان دەردەكەین و ڕێگەنادەین لە وڵاتەكەماندا بمێننەوە، چونكە دەبێت هەوڵی تەواوەتی بدرێت بۆ دانوستان ئەگەرنا ئەمە جێگەی قبوڵكردن نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: حەماس و ئیسرائیل خەمساردی لە ئاگربەست دەکەن و هەردوولا خواستیان هەیە دانوستانەکان دەستپێنەکەنەوە، ئەمەش بەهۆی ئەوەی هیچ كامیان ئامادەنین سازش لەسەر داواكارییەكانیان بكەن، بەڵام هەردوولایان خواستیان هەیە ڕۆژەكانی سەرەتای مانگی ڕەمەزاندا شەڕ بووەستێت.
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






