
ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا
ئاڤا نیوز
ڕەجەب تەییب ئەردوغان، سەرۆککۆماری تورکیا، بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە وتارێکی پێشکەش کرد و تیایدا داوای کرد پەکەکە و یەپەگە چەکەکانیان دابنێن و خۆیان هەڵوەشێننەوە.
وێنە گەورەکە: لە 27ــی شووبات چوارەم قۆناغی ئاشتی لە تورکیا دەستیپێکرد، عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە پەیامە مێژووییەکەی بڵاوکردەوە و داوای کرد، پەکەکە خۆی هەڵبووەشێنێتەوە، چونکە بەشێک لەو ئامانجانەی بەدیهێناوە کە خەباتی بۆ دەکرد، دوا بەدوای ئەو پەیامە کاردانەوەی ناوخۆی جیهانی بەدواداهات و زۆرینەی لایەنەکان پێشوازیان لێکرد و بەهەنگاوێکی گرنگ بۆ بەرقەرارکردنی ئاشتی لە تورکیا لێکیان دایەوە.
لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە وتارەکەیدا ڕایگەیاند، تورکیا ڕیگە بە زیانگەیاندن بە یەکپارچەیی خاکی سووریا و نائارامکردنی سنوورەکانی باشووری نادات و لە کارکردن لە سەر نەخشەڕێگای ئامانجی 'تورکیای بێ تیرۆریزم' بەردەوامە.
- باسی لەوەشکرد، چاوەڕێی ئەوەن کە پەکەکە و یەپەگە خۆیان هەڵوەشێننەوە و چەکەکانیان بە تەواوی دابنێن و لەوەش زیاتر بابەتەکە دوا نەخەن؛ ئەو هۆشداری دا لەوەی دانبەخۆداگرتنی تورکیا سنووری هەیە.
لەلایەکی دیکەوە: پێشتریش وەزیری بەرگری تورکیا جەختی لەوە کردبووەوە کە "تورکیا لەگەڵ پەکەکە بەهیچ شێوەیەک ئاگربەست قبووڵ ناکات و دەبێت دەستبەجێ چەکەکانیان ڕادەست بکەنەوە، پێویست ناکات چیتر وشەی ئاگربەست لە لێدوانەکانیان بەکاربهێنن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





