باخچەلی: پێویستە پەکەکە بە هەموو پێکهاتەکانییەوە هەڵبوەشێنرێتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 ئازار

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی 'مەهەپە'
ئاڤا نیوز
سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی (مەهەپە) داوا دەکات، پەکەکە لە کۆنگرەکەیدا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵوەشێنێتەوە.
وێنەگەورەکە: ڕۆژی 31-3-2025، لە وتارێکی دەوڵەت باخچەلی کە لە ڕۆژنامەی فەرمی پارتەکەی بڵاوکراوەتەوە، داوای کرد پەکەکە لە زووترین کاتدا کۆنگرە ببەستێت و تێیدا بە هەموو پێکهاتەکانییەوە خۆی هەڵبوەشێنێتەوە بەمەبەستی بەدیهێنانی تورکیایەکی بێ تیرۆر.
لێدوانی فەرمی: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی 'مەهەپە' لە وتارێکدا گوتی، "ئامانجی 'تورکیایەکی بێ تیرۆر' نزیکە لەوەی ببێتە ڕاستی و ئاشتی و سەقامگیری و خەریکە دەبێتە هەمیشەیی، ژیانێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی نوێ لە وڵاتدا پێکدێت".
- باخچەلی بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەی بە مێژوویی ناوبرد و دەڵێت، دوای بانگەوازەکە، خەڵک بە ئومێدەوە چاوەڕوانە، "بەدەست ئێمەیە کە ئەم چاوەڕوانییە بکەینە خۆشی نەک نائومێدی".
- لە وتارەکەیەدا باخچەلی داوای نووسیینەوەی دەستورێکی نوێ دەکات کە نوێنەرایەتیی هەموو تورکیا بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بانگەوازەکەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، بڕیار وایە پەکەکە کۆنگرەی هەڵوەشاندنەوەی خۆی ببەستێت، بەڵام تا ئێستا کاتێکی دیاری کراوی بۆ دانەنراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






