
نیشانە شکێنێکی بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
ئێوارەی دوێنێ میدیاکانی ئیسرائیل ڕایانگەیاند، ئیسرائیل لە ڕێگەی ناوبژیوانانەوە هۆشدارییەکی توندی بە بزووتنەوەی حەماس لە کەرتی غەززە داوە و دەڵێن ئەمە دوا ساتی ئێوەیە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 12ی ئیسرائیلی لە زاری سەرچاوەیەکی ئیسرائیلی بڵاویکردەوە, بەرپرسانی وڵاتەکە لەڕێگەی ناوبژیوانانەوە پەیامی هۆشداری ڕوونیان بۆ حەماس ناردووە و پێیان ڕاگەیاندووە ''ئەمە دوا ساتە وەختی ئێوەیە''.
ئەو سەرچاوە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕیاگەیاند, ئەگەر بارمتەکان ئازاد نەکەن، ئەوا دەرگاکانی دۆزەخ بە ڕووی حەماس دەکەینەوە.
ئەمەش بزانە: ئەم پەیامەی ئیسرائیل لە کاتێکدایە کە بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەو وڵاتە دەیانەوێت ئۆپەراسیۆنی زەمینی خۆی فراوانتر بکات، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ دانانی زۆرترین فشار بۆ سەر بزووتنەوەی حەماس و ناچار کردنیان بە ئازاد کردنی بارمتەکان.
لەلایەکی دیکەوە: ماڵپەڕی ئەکسیۆس ڕوونیکردەوە کە ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێ بۆ ئازادکردنی بارمتەکان و ئاگربەست نەکرێت ئەگەری هەیە سوپای ئیسرائیل زۆربەی کەرتی غەززە داگیر بکات و دوو ملیۆن فەلەستینی ئاوارەبن.
باکگراوند: ڕۆژی سێشەممە 2025-03-18، دوای كۆتایی هاتنی ئاگربەستی غەززە، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






