
تانک و زریپۆشەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە (وێنەی ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
وەزیری بەرگری ئیسرائیل فراوانکردنی هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیلی بۆ سەر غەززە ڕاگەیاند، ئامانجیان کۆنترۆڵکردنی ئەو ناوچانەیە کە حەماسی تێدایە، دوای ئەوەی مانگی ڕابردوو هێرشەکەی بۆ سەر کەرتی غەززە دەستپێکردەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەم ڕاگەیاندنە دوای ئەوە دێت کە کاتز، هەفتەی ڕابردوو هۆشداری دا لەوەی هێرشێکی چڕ بە هەموو هێزێکیانەوە بۆ سەر ئەو ناوچانە دەست پێدەکەن کە بزووتنەوەی حەماسی تێدایە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل، ڕایگەیاند، "هێرشەکانمان بۆ لەناوبردنی ژێرخانی ئەو ناوچانەی کە لەلایەن تیرۆرستانەوە داگیر کراوە فراوانتر دەکەین، هەروەها ناوچە فراوانەکانیش کۆنترۆڵ دەکەین و دەیلکێنین بە ناوچە ئەمنییەکانی ئیسرائیلەوە".
ئەمەش بزانە: ئیسرائیل لە 18ی ئازاردا بۆردوومانی تووندی بۆ سەر غەززە دەستیپێکردەوە و دواتر هێرشێکی نوێی زەمینی دەستپێکرد و کۆتایی بە ئاگربەستێکی نزیکەی دوو مانگە لە شەڕی لەگەڵ حەماس هێنا، دوای ئەوەی دانووستانەکان لەسەر قۆناغی داهاتووی غەززە گەیشتە بنبەست.
زانیاریی زیاتر: لە سەرەتای دەستپێکردنەوەی شەڕەکانەوە، وەزارەتی تەندروستیی غەززە بڵاویکردەوە کە لانیکەم هەزار و 42 کەس لە هێرشەکانی ئیسرائیلدا کوژراون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 19 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا لە کۆبوونەوەدان
- بزنس
- 53 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






