ڕووسیا ئامادەیی بۆ نێوەندگیری لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەردەبڕێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 نیسان

ئاڵای هەریەک لە وڵاتانی ئەمریکا، ڕووسیا و ئێران
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئامادەیی خۆی بۆ پێشکەشکردنی هەر هەنگاو و دەستپێشخەرییەک بۆ ئەنجامدانی ڕێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: دوای تەشەنەسەندنی گرژییەکانی نێوان تاران و واشنتن و هەڕەشەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەنجامدانی هێرشی سەربازی بۆ سەر خاکی ئێران لە ئەگەری ئامادەنەبوونی بۆ دانوستان و گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمیەکەی، سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا هۆشداری تووند دەدات لە ئەگەری بەردوامی ناکۆکیەکان و بە مەترسیەکی گەورە بۆ ئاسایشی جیهان ناوزەندی دەکات، هەروەها ئامادەیی مۆسکۆ بۆ دەستپێشخەری و نێوەندگیری لە نێوان تاران و واشنتن دەردەبڕێت.
لێدوانی فەرمی: سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند: ”لە ئێستادا پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشنتن بەرەو ئاسایبوونەوە و نەمانی گرژی و ناکۆکیەکان دەڕوات و هەنگاوی باشمان بڕیووە و ئامادەی گفتوگۆ و دانوستاندنی زیاترین لەسەر پرسە ناکۆکەکانی نێوان هەردوو وڵات و بە ئاراستەی بەهێزکردنی پەیوەندییەکان هەنگاو دەنێین."
زانیاریی زیاتر: سێرگی ڕیابکۆڤ، جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، نیگەرانی ڕووسیای دەربڕی و هۆشداری لە تەشەنەسەندنی گرژی و ناکۆکیەکانی نێوان هەردوو وڵات دا و ڕایگەیاند: "مۆسکۆ ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی هەر هاوکارییەکی دۆستانە بۆ لێکنزیکردنەوە و نێوەندگیری بۆ ئاسایکردنەوەی پەیوەندییەکان و گەشتن بە ڕێککەوتن لە نێوان ئەمریکا و ئێران، نابێت ڕێگە بدرێت دۆخەکە لەمە زیاتر خراپ ببێت."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 34 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە





