
سکووپی ئاڤا؛ زانیاریی نەبیستراو لەبارەی سووتاندنی کۆگاکەی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر ئاشکرای کرد هۆکاری سووتانی کۆگاکەی هەولێر شۆرتی کارەبا نەبووە، بەڵکو کەسێک بەمەبەست سووتاندوویەتی، ئاڤا نیوز بۆ یەکەمجار زانیاریی نەبیستراو لەبارەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ساڵی ڕابردوو سێ کەس کە دووانیان بران، عەرەبن و خەڵکی شاری مووسڵن، ئەوەی دیکەیان کوردە، تۆمەتبار کران بە بردنی 200 هەزار دۆلار (20 دەفتەر دۆلار) لەو کۆگایەی ڕۆژی شەممە 09-03-2024 سووتێنرا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەو دوو برایە بەڕێوەبەری فرۆشتن بوون لە کۆگاکەی ناوچەی پیشەسازیی باکووری هەولێر، تۆمەتبارەکەی دیکەش کارمەند بووە لە کۆگاکە.
لێدوانی فەرمی: ئەفسەرێک لە ئاسایشی هەولێر زانیارییەکانی بۆ ئاڤا پشتڕاست کردەوە و ڕایگەیاند: هۆکاری سووتاندنی کۆگاکە بۆ کێشەیەکی کۆن دەگەڕێتەوە، کە دوو کوڕی تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکە پێشووتر لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بەهۆی بردنی پارە لە کۆگاکە دەستگیرکراون.
زانیاریی زیاتر: بڕیار بووە ڕۆژی یەکشەممە 10-03-2024 ئەو تۆمەتبارانەی بەرپرس بوون لە بردنی ئەو بڕە پارەیە لە کۆگاکە، دادگەیی بکرێن، لەکاتێکدا چەندجارێک داوا لە تۆمەتباری سووتاندنی کۆگاکە کراوە لە دەرەوەی دادگە ڕێکبکەون، بەڵام ڕەتی کردووەتەوە.
سەیر و سەمەرە: ئەو تۆمەتبارەی دوێنێ کۆگاکەی سووتاند، دوای سووتاندنی لەگەڵ خەڵک بەشدار دەبێت لە کوژاندنەوەی ئاگرەکە، بۆ ئەوەی گومانی لێنەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 50 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





