
خۆپیشاندانی چەکدارانی حووسی دژی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر حووسییەکانی یەمەن، ئێران بە شێوازێکی پراکتیکی هاوکاری ئۆپەراسیۆنی بۆ حووسییەکان ڕاگرت.
وێنە گەورەکە: دوای چڕبوونەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا لە دژی پێگەی حووسییەکان و هەڕەشەی ئەمریکا لە ئێران لە ئەگەری هاوکاری بۆ حووسییەکان، ئێران بڕیاریدا سەربازەکانی لە یەمەن بکشێنێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەرپرسێکی باڵای ئێرانی بە ڕۆژنامەی تێلیگرافی بەریتانی ڕاگەیاندووە: بە ئامانجی خۆبەدوورگرتن لە رووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکا، وڵاتەکەی فەرمانی بە کارمەندە سەربازییەکانی کردووە لە یەمەن بکشێنەوە و ئێران ستراتیجییەتی پشتیوانییەکانی هاوپەیمانەکانی لە ناوچەکە کەمدەکاتەوە، لە جیاتی ئەوە سەرنجی لەسەر هەڕەشە ڕاستەوخۆکانی ئەمریکا دەبێت.
لە لایەکی دیکەوە: مەسعوود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ محەمەد بن سەلمان، جێنشینی پاشای سعودییە، جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی جەنگی لە ناوچەکە ناوێت و ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی ئاشتییانە، هەروەها پزیشکیان جەختی لەوە کردەوە کە ئێران مافی خۆیەتی سوودی ئاشتیخوازانە لە وزەی ئەتۆمی وەربگرێت و بەرگری لە بەرژەوەندییەکانی خۆی بکات بێ ئەوەی ببێتە هۆکاری ناسەقامگیری لە ناوچەکەدا.
زانیاریی زیاتر: لە دوای ئاشکرابوونی گروپ چاتەکە لە نێوان بەرپرسانی باڵای ئیدارەی ترەمپ سەبارەت بە پلاندانان بۆ هێرشەکان، ئەمریکا ڕۆژانە پێگەکانی حووسییەکان دەکاتە ئامانج، بەم هێرشانە کە ترەمپ بە "سەرکەوتوویی باوەڕپێنەکراو" ناوی دەبات ئامانجە سەربازییە سەرەکییەکانی حووسییەکانی لەناوبردووە و تا ئێستا چەند فەرماندەیەکی حووسییەکان کوژران.
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم





