
ئاڵای وڵاتانی ئەمریکا و ئێران
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەکشەممە، دوای هەڕەشەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی ئێرانی بۆ دانووستاندن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەیان ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی یەکشەممە 6-4-2025، سەرەڕای هەڕەشە و پەرەسەندنی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران پابەندبوونی وڵاتەکەی بە دانووستان دووپاتکردەوە.
لێدوانی فەرمی: عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: ''وەڵامی تاران بۆ پەیامەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ ناوەڕۆکەکەیدا یەکدەگرێتەوە و دەرفەتی دیپلۆماسی پاراستووە، بەڵام دانووستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ لایەنێک هەڕەشەی بەکارهێنانی هێز بکات، هیچ سوودێکی نییە''
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: دوێنێ مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئامادەیی وڵاتەکی بۆ دانووستان لەگەڵ ئەمریکا ڕاگەیاند، بەڵام بەبێ بوونی هەڕەشەیەک بۆ سەر وڵاتەکەی.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانانە دوای ئەوە دێن کە تاران لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕایگەیاند، وەڵامی نامەکەی ترەمپیان داوەتەوە، بەوەی ئێران ئامادەیە دانووستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا لە ڕێگەی وڵاتی سێیەمەوە ئەنجام بدات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دانوستاندن و ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ئەوەیە کە ئێران دەستبەرداری بەرنامە ئەتۆمییەکەی بێت، کە ئەمریکا بە هەڕەشە بۆ سەر خۆیی و تەواوی جیهان دەیبینێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 15 خولەک لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لوتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
دوای 10 ساڵ شایستە داراییەکانی جووتیارانی هەولێر خەرج دەکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
21 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






