
دیمەنی یەکێک لە شەقامەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
کۆماری ئیسلامی ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە داوە کە بەهیچ شێوەیەک هاوکاریی واشنتن نەکەن و ڕێگە نەدەن ئەمریکا خاکی وڵاتەکانیان بۆ هێرشی دوژمنکارانە دژی تاران بەکاربهێنێت، بەپێچەوانەوە باجێکی قورس دەدەن.
وێنە گەورەکە: مانگی ڕابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا چەندجارێک هۆشداریی دا بە ئێران کە ئەگەر لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەی دانوستانی ڕاستەوخۆ لەگەڵ واشنتن نەکات، لەوانەیە تاران ڕووبەڕووی هێرشی سەربازیی ببێتەوە و ئەوەش بەجۆرێک دەبێت کە "هەرگیز وێنەی نەبووە".
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە بەرپرسێکی باڵای ئێرانەوە بڵاویکردەوە، تاران داواکارییەکەی ترەمپی بۆ گفتوگۆی ڕاستەوخۆ ڕەتکردووەتەوە و داوای بەردەوامی گفتوگۆی ناڕاستەوخۆی لە ڕێگەی سەڵتەنەتی عومانەوە کردووە، ئەو گفتوگۆ ناڕاستەوخۆیانەش ئاستی جدی بوونی واشنتن بۆ چارەسەری سیاسییانەی کێشەکان لەگەڵ ئێران دەردەخەن.
زانیاریی زیاتر: "ئێران هەریەکە لە عێراق، کوەیت، ئیمارات، قەتەر، تورکیا و بەحرەینی ئاگادار کردووەتەوە کە بەهیچ شێوەیەک پاڵپشتی هێرشی ئەمریکا بۆسەر تاران نەکەن، لەناویاندا ڕێگەدان بە بەکارهێنانی ئاسمان یان خاکی ئەو وڵاتانە لەلایەن سوپای ئەمریکاوە بۆ هێرشکردنەسەر ئێران، بەپێچەوانەشەوە ئەگەر ڕێگە بدەن، تاران وەک سیاسەتێکی دوژمن کارانە سەیری ڕەفتاری ئەو وڵاتانە دەکات و لێکەوتی خراپی لەسەریان دەبێت."
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم






