وەزیری بازرگانی تورکیا: باجە گومرگییەکانی ترەمپ تەپ و تۆزی لە بازاڕە داراییەکان دروست کردووە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 نیسان

عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا
ئاڤا نیوز
عومەر بۆڵات، وەزیری بازرگانی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە لووتکەی وەبەرهێنان لە ئەبوزەبی لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و تورکیا، پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و باجە گورمگییەکانی ترەمپ بۆ سەر وڵاتانی قسەی بۆ د. مستەفا، نێردراوی ئاڤا میدیا کرد.
لێدوانی تایبەت: وەزیری بازرگانی تورکیا گوتی، عێراق لەنێو وڵاتە ئیسلامییەکاندا، گەورەترین هاوبەشی بازرگانی تورکیایە و دراوسێ و هاوبەشێکی باشی وڵاتەکەمانە، کارکردنی بۆ بەرزکردنەوەی قەبارەی بازرگانی نێوانمان بەردەوامە، سوپاس بۆ خوا پەیوەندییەکانمان لە سەرجەم سێکتەرەکانی وەبەرهێنان،ئابووری، کولتووری و سیاسیدا زۆر باش دەڕوات.
لەلایەکی دیکەوە: عومەر بۆڵات. سەربارەت بە کارکردن لە پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و گرنگییە ئابوورییەکەی گوتی: چوار وڵات، تورکیا و عێراق، قەتەڕ و ئیماڕاتی عەرەبی، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کردووە.
- وەزیرانی گواستنەوە و گەیاندنی هەرچوار وڵات کار لەسەر بناغەی پرۆژەکە و دابینکردنی پێداویستییەکان دەکەن.
زانیاریی زیاتر: وەزیری بازرگانی تورکیا باجە گومرگییەکەی ترەمپ بە تەپ و تۆزێکی کاتی بازاڕە داراییەکان وەسف دەکات و دەڵێت: ئامانجی سەرەکی ترەمپ لەو بڕیارە، پاراستن و پشتیوانیکردنە لە بەرهەمە ناوخۆییی و پیشەسازییەکانی وڵاتەکەی، بەم بڕیارە نیگەرانییەک لە بازاڕە بازرگانییەکانی جیهان دروست بوو.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی، وەزیری بازرگانی تورکیا لەداهاتوویەکی نزیکدا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 15 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 49 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






