
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکەی پارێزگای زیقاڕ
ئاڤا نیوز
لە خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆی مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە لە پارێزگای زیقاری باشووری عێراق، هێزە ئەمنییەکان ویستیان بەهێز بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە بکەن، بۆ ئەو مەبەستەش توندووتیژییان بەکارهێنا، لە ئەنجامیشدا 42 کەس برینداربوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ماوەی سێ ڕۆژە لە پارێزگاکانی عێراق مامۆستایان بایکۆتی دەوامیان کردبوو و داوای دابەشکردنی زەویی و زیادکردنی مووچەکانیان دەکرد، ئەمڕۆش حکومەتی عێراق بڕیاریدا زەوی بۆ مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە تەرخان بکرێت و قەرزیی بانکییان بە سودی کەمتر لە 2% پێبدرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پارێزگای زیقار بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەمڕۆی نێوان مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردە و هێزە ئەمنییەکان، 42 کەس برینداربوون، لەوانەش 27یان خۆپیشاندەر و 15ی دیکەش لە هێزە ئەمنییەکان بوون.
بینراو و بیستراو: هێزە ئەمنییەکان بەشێوەیەکی توندوتیژی ڕووبەڕووی مانگرتووان بوونەوە و دار و غازی فرمێسکڕێژییان بۆ بڵاوەپێکردنی خۆپیشاندەران بەکارهێنا، هاوکات ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای زیقاریش بەناوی سەلام فەیاز لەناو خۆپیشاندەرانەوە دەستگیرکرا، پەروەردەی پارێزگاکەش توندوتیژییەکانی سەرکۆنە کرد و داوای لێپرسینەوەی لەوانە کرد کە هێرشیانکردەسەر مامۆستایان.
لەلایەکی دیکەوە: هەرچەندە وابڵاوکرایەوە کە لە خۆپیشاندانەکەی شاری ناسرییەی ناوەندی پارێزگای زیقار هاووڵاتییەک بەناوی عادل عجیل بەهۆی گرژییەکانەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام ئەو هاووڵاتییە لە فەیسبووکەوە هەواڵی مردنی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "نەمردووم و سوپاس بۆ خوا ساغ و سەلامەتم".
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەنجوومەنی پارێزگای زیقار لە ڕاگەیێنراوێکدا سەرکۆنەی گرژییەکانی کرد کە بەرامبەر مامۆستایان کران و داوای لە هەموان کرد دان بە خۆیاندا بگرن و خۆیان لە زیاتر گرژکردنی دۆخەکە بپارێزن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
- کوردستان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
زیندانیانی داعش لە ڕۆژئاوای کوردستان دەگوازرێنەوە سلێمانی
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی






