
ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
وەزارەتی پێشمەرگە بانگهێشتی کۆمپانیا تایبەتمەندەکان دەکات بۆ بەشداریکردن لە دوو تەندەری کراوە، یەکەمیان بە مەبەستی دابینکردنی تانکی ئاوە بۆ وەزارەتی پیشمەرگە، دووەمیشیان دابینکردنی مۆلیدەی گازە بۆ وەزارەتەکە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند، لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرێبەستەکانەوە بانگەوازی ژمارە (1 - 2)ـی ساڵی 2025 بۆ دابینکردنی تانکی ئاو و مۆلیدەی گاز لە جۆری "650 kv" بۆ وەزارەتەکەیان، بانگهێشتی کۆمپانیاکانی تایبەت بەو بوارانە دەکات و دەیانخاتە تەندەرەوە.
زانیاریی زیاتر: لە ڕاگەیێنراوەکەی وەزارەتی پێشمەرگە، هەشت مەرج بۆ بەشداریکردنی کۆمپانیاکان دیاریکراوە و مەرجەکان ئەمانەن:-
- کۆمپانیای بەشداربوو دەبێت بەڵێننامەی دەستنووسی گرەنتی تەندەر پێشکەش بکات، کە پەسەندکراوی دادنووسی وەزارەتی پێشمەرگەی هەبێت.
- نرخی فرۆشتنی تەندەر "100,000" دیناری عێراقییە و ناگەڕێتەوە بۆ خاوەنەکەی.
- کرێی بڵاوکراوەی بانگەوازەکە دەکەوێتە ئەستۆی کۆمپانیای براوە.
- هێنانی بڕوانامەی دامەزراندنی کۆمپانیا و هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت بۆ ساڵی 2024.
- گەڕانەوەی تەندەر دەبێت لەناو زەرفێکی داخراو بێت و مۆر کراو بێت.
- فرۆشتنی تەندەر لە 8-4-2025 دەستپێدەکات و لە 21-4-2025 کۆتایی دێت، لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گرێبەستەکان لە (هەولێر - هەولێری نوێ) بەرامبەر قوتابخانەی (لالاڤ)ـی بنەڕەتی لە کاتژمێر 9ـی بەیانی بۆ 1ـی دوای نیوەڕۆ.
- تەندەر لە بەرواری 23-4-2025 لە کاتژمێر 10ـی پێش نیوەڕۆ بۆ دابینکردنی تانکی ئاو و لە کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆش بۆ دابینکردنی مۆلیدەی گاز لە بارەگای بەڕێوەبەرایەتی گشتی گرێبەستەکان دەکرێتەوە.
- دەسەڵاتی گرێبەست پابەند نییە بە کەمترین نرخ لە بەرامبەر کوالێتی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 10 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بۆ حکومەتی سووریا: لەگەڵ هەسەدە پابەندی ئاگربەست بن
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیتاڵیا ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی بۆ ئاشتی لە سووریا دەکات





