ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت: ترەمپ داوا لە نەتانیاهۆ دەکات کۆتایی بە شەڕی غەززە بهێنێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 نیسان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و بنیامین نەتانیاهۆ. سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەپێی هەواڵی میدیا ئیسرائیلییەکان، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەمزووانە داوا لە سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات کۆتایی بە هێرشەکانی بۆ سەر کەرتی غەززە بهێنێت.
وێنە گەورەکە: تا دێت فشارەکان لەسەر ئەمریکا و ئیدارەی ترەمپ بەردەوامە بۆ هەوڵدان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە غەززە و کۆتاییهێنان بە شەڕ، کە ماوەی نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە و تائێستا بە هەزاران کەس کوژراون و بریندار بوون.
زانیاری بەدەستهاتوو: ڕۆژنامەی یەدیعوت ئەحرەنوت بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئیسرائیلییەکان بڵاویکردەوە " چاوەڕوان دەکرێت دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا داوا لە بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەکات کۆتایی بە هێرشەکانی سەر کەرتی غەززە بهێنێت.
ئەمەش بزانە: ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کەسوکاری بارمتە ئیسرائیلییەکان زانیاریان هەیە، ئیدارەی ترەمپ هەوڵ دەدات بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەستێکی نوێ بۆ ئازاد کردنی دیلەکان و کۆتایی هێنانی شەڕی غەززە، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانی ترەمپ بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
لێدوانی فەرمی: گال هیرش، بەرپرسی کاروباری بارمتەکانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا کەسوکاری بارمتەکانی ئیسرائیلی دڵنیا کردووەتەوە لە پابەندی وڵاتەکەی بۆ ئازادکردنی سەرجەم بارمتە ئیسرائیلییەکان.
باکگراوند: ڕۆژی 20-3-2025، دوای نزیکەی دوو مانگ لە ڕاگرتنی شەڕ جارێکی و کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی ئاگربەست، جارێکی دیکە سوپای ئیسرائیل دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی زەمینیی سنووردار لە ناوەڕاست و باشووری کەرتی غەززەی ڕاگەیاند و بەهۆیەوە هەزاران کەس کوژران و برینداربوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 8 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
- کولتوور
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم کچە شاخەوانی کورد دەگاتە لووتکەی چیای مەناسلو لە نیپاڵ
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرکردەیەکی حیکمە لەبارەی کاندیدبوونی مالیکی: بەبێ کۆدەنگی تێناپەڕێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
22 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






