
کۆبوونەوەی نێوان شاندی دەم پارتی و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 13 ساڵ بۆیەکەمجار ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ شاندی دەم پارتی بۆماوەی کاتژمێرێک و 25 خوولەک کۆبووەوە.
بۆچی گرنگە: شاندی دەم پارتی لەماوەی ڕابردوودا بە ئامانجی گەیاندنی پەیامی ئاشتی لەگەڵ زۆرینەی لایەنەکانی تورکیا و هەرێمی کوردستانیش کۆبوونەتەوە، ئێستاش دوای 13 ساڵ بۆیەکەمجار لەگەڵ سەرۆککۆماری تورکیا کۆبوونەوە تاوەکو داواکاری و پێشنیارەکانی پڕۆسەی ئاشتی پێبگەیەنن.
ڕاگەیێنراویی فەرمی: سڕی سورەیا ئۆندەر لەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئەدۆغان ڕایگەیاند، کۆبوونەوەمان زۆر ئەرێنی بووە و زۆر زیاتر ئومێدمان بە داهاتووی پڕۆسەکە هەیە، پەروین بوڵدانیش گوتی: پڕۆسەکە زۆر ئەرێنی و باش دەبێت.
زانیاریی زیاتر: شاندی دەم پارتی کە لە سڕی سورەیا ئۆندەر و پەروین بۆڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی پێکهاتبوون، لە کۆشکی کۆماری لەلایەن ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، ئاکیف ئالا، بریکاری سەرۆکی ئاکپارتی و ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای میت پێشوازیان لێکرا.
باکگراوند: دوایین جار ئەردۆغان لە 12ی حوزەیرانی 2012 لە نووسینگەی سەرۆکوەزیران لەگەڵ سەڵاحەددین دەمیرتاش و گولتان کشاناک کۆبووەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 17 خولەک لەمەوپێش
سیستەمی پەیڕۆل کارا کرا و لیستی مووچەی مانگی یەک ئامادە دەکرێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
بۆ چاودێری دۆخی سنوور سەرۆک ئەرکانی سوپای عێراق گەیشتە شنگال
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شەپۆلێکی دیکەی بەفربارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نهێنییەکانی فرمێسک؛ بۆچی مرۆڤ دەگری؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران ئاماری گیانلەدەستدانی خۆپیشاندانەکان بڵاودەکاتەوە






