
دیمەنی یەکێک لە خۆپیشاندانەکانی مامۆستایانی عێراق
ئاڤا نیوز
لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی پەروەردە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند پێشنیازێک خرایەڕوو، هاوکات داوای دورخستنەوەی بەڕێوەبەری پۆلیسی زیقار لەپۆستەکەی دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێ بوون، زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ و چەند داواکارییەکی دیکە دەکەن، هاوکات فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردەش هاتنە پاڵیان.
لێدوانی فەرمی: فیراس موسەلەماوی، پەرلەمانتاری عێراق ڕایگەیاند: لە دانیشتنی نائاسایی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لیژنەی پەروەردە چەند پێشنیاز و ڕاسپاردەیەکی پێشکەش بە سەرۆکایەتی پەرلەمان کرد، سەرۆکایەتی پەرلەمانیش بەڵێنیدا ڕاسپاردەکان وەک خۆی ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران بکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرنگترین پێشنیازەکانی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی عێراق بریتین لە زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی بۆ مامۆستایان بەڕێژەی 100% و زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار.
لەلایەکی دیکەوە: ئەمڕۆ پێنجشەممە 10-4-2025 واژۆی 54 پەرلەمانتار کۆکرایەوە بۆ دوورخستنەوەی بەرپرسی پۆلیسی زیقار لەپۆستەکەی بەهۆی دەستدرێژیکردنە سەر مامۆستایان و کارمەندانی پەروەردە لەکاتی ناڕەزایەتییەکان، سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش داواکارییەکەی ئاراستەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 13 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی و پاپای ڤاتیکان دیاری پێشکەش بە یەکتر دەکەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان





