
نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا
ئاڤا نیوز
سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا داوای دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەرانی حکومەت دەکات، هاوکات پاڵپشتی خۆیشی بۆ خۆپیشاندانی ئاشتییانەی فەرمانبەران دەردەبڕێت.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ڕۆژێکە مامۆستایانی عێراق بایکۆتی هۆڵەکانی خوێندنیان کردووە و داوای زیادکردنی مووچە و دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ دەکەن، پیشبینیش دەکرێت لەگەڵ نزیکبوونەوەی کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەرەی ناڕەزایەتی فەرمانبەرانیش بگرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە تویتێکدا لە پلاتفۆرمی ئێکس ڕایگەیاند: پاڵپشتی داواکارییەکانی پەروەردەکاران، فەرمانبەرانی خزمەتگوزاری، کرێکاران و چالاکوانی مافی مرۆڤ بۆ هەموارکردنەوەی مووچەکانیان دەردەبڕین.
- پەیامی خۆپیشاندەران گەیشت و ترسیشمان هەیە لەلایەن کەسانێکەوە بۆ مەرامی تایبەتی و ئەجێندای دەرەکی بەلاڕێدا ببرێت.
ئەمەش بزانە: لەسەر ڕاسپاردەی لیژنەی پەروەردە، پەرلەمانی عێراق کۆبوونەوەیەکی نائاسایی ئەنجامدا و چەند پێشنیازێکی خستەڕوو، گرنگترینیان زیادکردنی مووچەی بنەڕەتی بۆ مامۆستایان بەڕێژەی 100% و زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی لە 150 هەزار دینارەوە بۆ 300 هەزار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان بەفر دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

ئاڤا هۆکاری دواکەوتنی لیستی مووچە ئاشکرا دەکات؛ بەغدا داواکاری نوێی هەیە
19 کانوونی دووەم

ڕۆبۆتەکان فڕۆکەی ئێرباس دروست دەکەن
19 کانوونی دووەم

لقی یەکێک لە بەناوبانگترین براندەکانی بێرگەر لە هەولێر دەکرێتەوە
18 کانوونی دووەم

بۆ یەکەمجار لە جیهاندا بە شەو خلیسکێنەی سەر بەفر لە کوردستان ئەنجام دەدرێت
18 کانوونی دووەم
هۆتێلێک لەسەر مانگ دروست دەکرێت
18 کانوونی دووەم
- عێراق
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی سنوورەکانی عێراق و سووریا بەسەردەکاتەوە: هێزەکانمان لە ئامادەباشیدان
- هەواڵ
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
مالیکی: بۆ یەکلاییکردنەوەی سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیران گەیشتووینەتە قۆناغی کۆتایی





